له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له سنووری قه‌زای خورماتوو، 5 چه‌كداری داعش كوژران
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، له هێرشێكی فڕۆكه‌ی ئێف-16ـه‌كانی عێراقیدا، له سنووری قه‌زای خورماتوو، 5 چه‌كداری داعش كوژران.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئاشكرایكرد، له هێرشێكی فڕۆكه‌ی ئێف-16ـه‌كانی عێراقیدا، له سنووری قه‌زای خورماتوو، 5 چه‌كداری داعش كوژران
ئەوەشڕونکراوەتەوە، دوای هێرشه‌كه هێزی تایبه‌ته‌كان ئه‌و شوێنه‌یان پشكنی كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانه‌وه بهئامانجكرابوو و له‌كاتی پشكنیندا ته‌رمی 5 چه‌كداری داعش كه له هێرشه‌كه‌دا كوژرابوون، دۆزرانه‌وه و دووانیان ناسراونه‌ته‌وه و سێی دیكه‌ش به‌هۆی پارچهپارچهبوونیان نه‌ناسراونه‌ته‌وه، وێڕای دۆزینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك چه‌ك و جبه‌خانه و مادده لۆجستییه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تا ئێستا پرۆسه‌ی پشكنین به‌رده‌وامه.
پێشتریش راشل جیفکۆت گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایگەیاندبوو، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمساڵیاندا، 600 چەکداری داعش کوژراون و 374 کەسی دیکەش دەستگیرکراون.
