بەهای دۆلار لە جیهان دادەبەزێت

یۆرۆ لە نۆ مانگدا بەرزترین ئاستی بەرامبەر بە دۆلار تۆمار کردوە

2 ساڵ لەمەوپێش



پێنوێنی بەهای دۆلار لە بۆرسە جیهانییەکاندا بەردەوامە لە دابەزین، پاوەندی بەریتانی بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و یۆرۆش بەرزترین ئاستی بەراورد بە نۆ مانگی رابردو تۆمارکرد.

پێنوێنی بەهای دۆلار بەردەوام لە داکشاندایە و بۆ 101.5 خاڵ دابەزیوە، ئەوەش لە درێژەی داکشانە بەردەوامەکەیدایە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردودا.

لە بەرامبەردا، بەهای پاوەندی بەریتانیی بەرزبونەوەیەکی کەمی بەخۆیەوە بینیوە و هەر 100 پاوەندێکی بەریتانیی بەرامبەرە بە 124 دۆلاری ئەمریکی.

هەرچی لە بەهای یۆرۆیە، بەرزترین ئاستی لەماوەی نۆ مانگی رابردودا تۆمارکرد و بەهای هەر 100 یۆرۆیەک 108.8 دۆلاری ئەمریکییە.

 دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی لە سەبەتەی دراوەکاندا، پەیوەندی بە بەرزبوبەنوەی بەردەوامی نرخی زێر هەیە کە لەئێستادا هەر ئۆنسەیەک زێر زیاترە لە هەزار و 923 دۆلاری ئەمریکی. 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار