هەدەپە: بە پشتیوانیی گەل بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەکەین
هەدەپە کەمپینێک بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی دارایی رادەگەیەنێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هەدەپە لە دژی بڕینی بودجەکەی دەستی بە کەمپینێک کرد بە ناوی "گەنجینەکەمان گەلەکەمانە" بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی دارایی .
پێگەی(گازەتە دوڤار)ی تورکی بڵاویکردەوە؛ بەرپرسانی پارتی دیموکراتیی گەلان(هەدەپە)، بڕیارانداوە کەمپەینێک بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی دارایی رابگەیەنن ئەوەش دوای بڕینی بودجەکەیان لەلایەن دادگای ئەو وڵاتەوە لە سەرەتای ئەم مانگەدا.
بەرپرسانی هەدەپە رایانگەیاندوە؛ گەلی کورد لە باکوری کوردستان و تورکیا لە دوای بڕیارەکەی دادگاوە بە چەندین شێوە پەیوەندیان پێوە کردون و پشتیوانییان کردون و لەسەر ئەو بنەمایە بە پشتیوانیی گەلی کورد، هەدەپە بەشداریی لە هەڵبژاردنەکاندا دەکات.
بابهتی پهیوهندیدار
