هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی دزراویان گەڕاندەوە بۆ خاوەنەکەی

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهەوڵی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتیەک ئۆتۆمبێلە دزراوەکەی وەرگرتەوە.

 ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەێندراوەکەدا ئاماژەی بەوەدا، دوای رێکارە یاساییەکان و وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی (رێبین فەریق کەریم) سوپاسی ھەوڵەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پاێزگای سلێمانی کرد .

هاوکات سەرەڕای ئەرک و فەرمانەکانی پەیوەست بە دابینکردنی ئاسایش و ئارامی ، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی داوا لە سەرجەم هاوڵاتیان دەکات لەکاتی بونی ڕووداوی دزینی ( ئۆتۆمبێلەکانیان ) بەزوترین کات پەیوەندی بکەن بە ژمارە { ١٠٦ } هێڵی گەرمی ئاسایش .

لەکۆتایشدا بەڕێبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرجەم هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دەکەین کە هەمیشە هاوکارمان بوون لە دابینکردنی ئاسایش و ئارامی .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار