ئێرانیش بەشداری لە کۆبونەوەکانی ڕوسیا، سوریا و تورکیادا دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئیرانیش بەشداری لە دانوستانەکانی تورکیا و سوریادا دەکات کە بە نیوەندگیری روسیا ئەنجام دەدرێن.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سپوتنیکی روسی سەرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاندووە، روسیا بە راستی دەیەوێت پەیوەندیەکانی نێوان سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی سوریا ئاسایی بکاتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش روسیا هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات.
لاڤرۆڤ دەڵێت، " قسە لەسەر ئەوە کراوە کە کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە کۆبونەوەکانی تایبەت بە هەوڵی لێکنزیکردنەوەی سوریا و تورکیادا بەشداری بکات."
وەزیری دەرەوەی روسیا ئاماژەی بە کۆبوونەوەکانی ئاستانا کرد کە ئێرانیش بەشداری تێیدا کردووە و وتی، " هاوشێوەی ئاستانا کە پرسی سوریا پەیوەندی بە ئیرانیشەوە هەیە، مۆسکۆ بەشداریکردنی ئێران لە پرۆسەی لێکنزیککردنەوەی تورکیا و سوریادا بە پرسێکی لۆژیکی دەزانێت کە کاتی هات، بەرپرسانی سەربازی، دیپلۆماسی ئێرانیش بەشداری لە کۆبوونەوەکاندا دەکەن."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار