سوودانی بۆ هاووڵاتییان: دۆلار لای خۆتان مەهێڵنەوە و دەیگەڕێنینەوە نرخی فەرمی خۆی
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە داوای لە عێراقییەکان کرد کە دۆلار نەکردن و ڕایگەیاند دینار بەهێزترینە.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمیی عێراق کە بڕیارە کاژێر 10:00ی ئەمشەو پەخش بکرێت، رایگەیاند، "هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە، دۆلار لای خۆیان نەهێڵنەوە و دیناریش بەهێزترە. نرخەکەشی دەگەڕێنینەوە بۆ نرخی فەرمی خۆی."
سوودانی دووپاتی دەکاتەوە، "دۆلار دابین دەکەین، بازرگان و پیاوانی کاریش رادەهێنین لەسەر بازرگانی شەرعی."
سودانی هەڕەشەی دەرکردنی هەر بەرپرسێکی حکومی کرد کە هیچ چارەسەرێک بۆ گرفتەکان نەدات و دەڵێت: هەر بەرپرسێک چارەسەر بۆ کێشەکان نەبێت، پێی دەڵێین متمانەت لێوەرگیراوەتەوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، باسی لە بوونی هێزی بیانی لەسەر خاکی عێراق دەکات و دەڵێت: "عێراق پێویستی بە هێزی شەڕکەر نییە."
لەبارەی هەژارانەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، لە پرۆژەیاسای بودجەدا هاوکاری کاش بۆ خێزانە هەژارەکان هەیە.