محەممەد شیاع سودانی، دۆلار لە ڕێگەی پسوڵەی ساختەو قاچاخەوە دەبرێتە دەرەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە چاوپیکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراق ڕایگەیاند، پرسی بە قاچاخ بردنە دەرەوەی دۆلار بەهۆی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی سویفتەوە ئاشکرابوو، هەروەها وتیشی ڕۆژانە لەڕێگەی پسوڵەی ساختە و قاچاخەوە ملیۆنان دۆلار دەبرێتە دەرەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانی چاوپێکەوتنەکەیدا باسی لەوە کرد، بەهای دراوی عێراق ١٠٪ بەهاکەی لەدەستداوە و وڵاتەکە بەدەست گەندەڵیەوە دەناڵێنێت، هەروەها وتیشی پرسی بردنە دەرەوەی دۆلار بە قاچاخ بەهۆی پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنی سویفتەوە ئاشکرابووە چونکە کاتێک لەو ڕێگەیەوە مامەڵەکان ئەنجام دەدرێن، بانکی ناوەندی ئەمریکا دەتوانێت چاودێری مامەڵەکان بکات.
هاوکات هەر لەبارەی بە قاچاخ بردنی دۆلارەوە سودانی ئاماژەی بەوەدا، دۆلار بە قاچاخ دەبرێتە دەرەوە دەنا ڕۆژانە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار ئێمە چیمان هاوردەکردووە؟