پەرلەمانتارێکی جەهەپە: کلچدارئۆغلۆ کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتی ئۆپۆزسیۆنە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
سەزگین تانرکولو، پەرلەمانتاری پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) رایگەیاند، کەمال کلیچدارئۆغڵو سەرۆکی جەهەپە وەک کاندیدی سەرۆکایەتی هاوپەیمانی گەل لە ١٣ی شوباتدا دیاری دەکریت.
ڕۆژی ١٤ی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنی گشتی لە تورکیا بەڕێوەدەچێت و سێ هاوپەیمانی بەشداری هەڵبژاردنەکە دەکەن. هاوپەیمانی گەل، هاوپەیمانی کۆمار و هاوپەیمانی رەنج و ئازادی.
بەڵام جگە لە هاوپەیمانی کۆمار کە کاندیدەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغانە، هێشتا کاندیدی هەردوو هاوپەیمانێتیەکەی دیکە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئاشکرا نەکراون.
سەزگین تانرکولو، پەرلەمانتاری جەهەپە لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا باسی لە کاندیدی هاوپەیمانی گەل کرد.
تانرکولو ئاماژەی بەوەدا کە جەهەپە ئۆرگانی سەرەکی هاوپەیمانی گەلە و وتی: هەموو لایەنێکی سیاسی لەنێو هاپەیمانی گەلدا بە یەکسانی سوودییان بەدەست هێناوە. گرنگ هێزی لایەنە سیاسییەکان نییە، بەڵکو یەکگرتوویی لایەنەکانە."
سەزگین تانرکولو اشیگەیاند کە دەنگدەران و سەرکردەکانی پارتەکانی دیکەی هاوپەیمانی گەل رازین لەسەر کاندیدبوونی کەمال کلچدارئۆغلۆ و وتی: " ئەگەر دۆخێکی نائاسایی دروست نەبێت، لە ١٣ی ئەم مانگەدا، کەمال کلچدارئۆغلۆ وەک کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری ئاشکرا دەکرێت."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار