خۆی؛ زیاتر لە 12 هەزار و 200 خانو زیانیان پێگەیشتوە

رۆژهەڵاتی کوردستان؛ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی خۆی پێویستیان بە هاوکارییە

3 ساڵ لەمەوپێش



زیاتر لە 12 هەزار خانوی شاری خۆی بەهۆی بومەلەرزەوە، زیانیان پێگەیشتوە و قوربانییانی رەخنە لە حکومەت دەگرن کە لانیکەمی پێداویستییەکانی لێقەوماوانی دابین نەکردوە.

بەهۆی نەبونی خێمە و خێوەت و شوێنی مانەوە، لێقەوماوانی شاری خۆی و ناوچەکانی دەوروبەری ناچار بە سەرما لە سەر شەقامەکان و بە بێ پەناگا سەربنێنەوە.

محەمەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ورمێ رایگەیاند: بەپێی بەراوردە سەرەتاییەکانی زیاتر لە 12هەزار و 200 خانو لە شاری خۆی و گوندەکانی دەوروبەری زیانیان پێگەیشتوە کە دەبێت بەشێکیان بە تەواوەتی بڕوخێنرێن و نۆژەن بکرێنەوە.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوە کردوە: تا ئێستا 50 کامپ ئامادە کراون کە 90 هەزار کەس لەخۆ دەگرن و 23 هەزار خێمەش دابەش کراون و سەرەڕای ئەوانەش پێویستیان بە شوێن و کامپی دیکە هەیە بۆ پەنادانی لێقەوامانی بومەلەرزەکە.

لە بومەلەرزەکەی شاری خۆی کە شەوی شەممەی رابردو 28ی مانگ رویدا، تا ئێستا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە دو هەزار کەسیش بریندار بون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار