سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل: پوتین بەڵێنی داوە کە زیلینسکی نەکوژێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل کە لە سەرەتای شەڕی ڕووسیا لەگەڵ ئۆکرانیا بە کورتی وەک نێوەندگیر لە نێوان ئەو دوو وڵاتە کاری کردووە دەڵێت بەڵێنێکی لە سەرۆکی ڕووسیاوە پێدراوە کە هاوتا ئۆکرانییەکەی نەکوژێت.

نەفتالی بینێت سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائل  لە هەفتەی یەکەمی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا وەک نێوەندگیرلە نێوان ئەو دوو وڵاتە  دەرکەوت و بوو بە یەکێک لە چەند سەرکردەیەکی ڕۆژئاوا کە هەستا بە بینینی  ڤلادیمیر پوتین لە کاتی جەنگدا لە گەشتێکی خێرادا بۆ مۆسکۆ لە مانگی ئاداری ڕابردوودا،لە کاتێکدا هەوڵی نێوەندگیری بینێت وا دەردەکەوێت کە کەم کاری کردووە بۆ کۆتاییهاتنی ئەو خوێنڕشتنەکە کە تا ئەمڕۆ بەردەوامە، لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە کۆتایی ڕۆژی شەممەدا بڵاوکراوەتەوە، ڕووناکی خستەسەر دیبلۆماسیەتی ژوورە داخراوەکان و هەوڵە بەپەلەکان بۆ کۆتایهێنان بە ناکۆکییەکەو گەیشتن بە چارەسەر لە سەرەتای ڕۆژەکانی هەڵگیرسانی چەنگەکەدا.

لە چاوپێکەوتنە پێنج کاتژمێریەکەدا، کە دەستی لە چەندین بابەتی گرنگ دا، بێنێت دەڵێت پرسیاری لە پوتین کردووە کە ئایا بەنیازە ڤۆلۆدیمەر زیلنسکیی سەرۆکی ئۆکرانیا بکوژێت یان نا.

بێنێت: من پرسیارم لە پوتین کرد ' ئەمە چیە؟ ئایا تۆ پلانت داناوە بۆ کوشتنی زیلینسکی؟ ئەو وتی "من زیلینسکی ناکوژم" پاشان بە ئەوم گوت: "دەبێت بەڵێنی ئەوەم بدەیتێ کە زیلینسکی ناکوژیت" ئەو وتی من زێلێنسکی ناکوژم".

بینێت وتی کە دواتر پەیوەندی کردوە بە زیلینسکی بۆ ئاگادارکردنەوەی لە پەیمانەکەی پۆتین.

وتیشی لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا بە زیلینسکیم گوت: گوێبگرە، من لە کۆبونەوە بووم لەگەڵی  ئەو تۆ ناکوژێت ،زیلینسکیش پرسی: دڵنیایت؟ من وتم '100٪ ئەو تۆ ناکوژێت''.

بێنێت، سەرکردەیەکی زۆر نەویستراوی ئیسرائیلە کە تەنها بۆ ماوەی شەش مانگ وەک سەرۆک وەزیران خزمەتی کردووە کاتێک جەنگەکە هەڵگیرسا، بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو خۆی ڕاپێچی دبلۆماسی نێودەوڵەتی کرد دوای ئەوەی ئیسرائیلی خستە ناو زەمینەیەکی نائاسوودەی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا.

هاوکات،ئیسرائیل پەیوەندیە باشەکانی لەگەڵ کرێملین لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران بە ستراتیجی دەزانێت بەڵام خۆی لەگەڵ گەلانی ڕۆژئاوا هاوچەشن دەکات و هەروەها بەنیازە پشتیوانی بۆ ئۆکرانیا نیشان بدات.

جێگەیباسە حکومەتی بێنێت، کە  کە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئێستای نارد بۆ ناو دوورخستنەوەیەکی سیاسی کورت، لە هاویندا بەهۆی شەڕکردنەوە ڕووخا. بێنیت لە سیاسەت دوورکەوتەوە و ئێستا هاوڵاتیەکی تایبەتییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار