ئاگادارییەک لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمەوە بۆ هاوڵاتیان

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پاش روودانی زنجیرە بومەلەرزەیەک لە سنوری نێوان تورکیا و سوریا، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم، چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کۆتایی هاتنی بوومەلەرزەکە بە مانای کۆتایی هاتنی مەترسییەکە نییە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ‎  کۆتایی هاتنی بوومەلەرزەکە بە مانای کۆتایی هاتنی مەترسییەکە نییە، بەو پێیەی دواتر بوومەلەرزەی پاشماوەی بە توندی کەمتر بەدوای خۆیدا هێنا، یان رەنگە ئەم بوومەلەرزە بوومەلەرزە سەرەکییە وێرانکەرە نەبێت کە لە کاتێکی دواتردا دێت، ئەمەش باشترین هۆیە کە پابەند بیت بە رێنماییەکانی دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان و ئارامگرتن و ڕێگەدان بە تیمەکانی بەرگری شارستانی بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست.

رێنماییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ کاتی روودانی بومەلەرزە، لە باڵەخانەکاندا:

1- کاتێک هەست بە بوومەلەرزە دەکەیت لەکاتێکدا لەناو ژوورێک یان باڵەخانەیەکی بەرزدایت، پەنا ببە بۆ ژێر پارچە مۆبیلیاتێکی ئەستوور یان پتەو.

2- ئەگەر ناتوانی خۆت بشاریتەوە، خۆت لە گۆشەیەکی ژوورەکەدا بچەسپێنە و هەوڵبدە لە پەنجەرەکان دوور بکەویتەوە.

‎ 3- ئاگاداری کەوتنی سەقف و هەڵواسینی دیوار بن.

‎ 4- ئاگاداری ئەو شتابەبن کە لە رەفە بەرزەکاندا دانراون و رەنگە بکەونە خوارەوە.

‎ 5. ئاگاداری داڕمانی سەقفی لاوەکی بن.

‎ 6- هەوڵبدە هەندێک شتی پارێزەر بخەیتە سەر سەرت.

‎ 7- ئاگاداری رۆیشتن بن لەسەر پردە هەڵواسراوەکان کە بیناکان بەیەکەوە دەبەستنەوە.

‎ 8- خۆبەدوورگرتن لە بەکارهێنانی بەرزکەرەوە و باشترە قادرمە بەکاربهێنرێت لە پرۆسەی چۆڵکردندا.

‎ 9- نەگەڕانەوە بۆ ناو باڵەخانەکان دوای تێپەڕبوونی بوومەلەرزەکە، مەگەر دوای دڵنیابوون لە سەلامەتی باڵەخانەکان.

‎رێنماییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ کاتی روودانی بومەلەرزە، لە ماڵەکاندا:

‎ 1- لە ماڵەوە دەربچن.

‎ 2- ئەگەر ناتوانی بچیتە دەرەوە هەوڵبدە بە پارچە مۆبیلیاتە گەورە و بەهێزەکان خۆت داپۆشیت.

‎ 3- بە گۆشەیەکی ژوورەکە یان دیوارەکانەوە خۆت بپارێزە و هەوڵبدە لە پەنجەرەکان دوور بکەویتەوە.

‎ 4- دوور بکەوەرەوە لە کەوتنی سەقف وکەلوپەل.

5- دوور بکەوەرەوە لە کەوتنە خوارەوەی کەرەستە لە ڕەفەکان.

‎ 6- ئاگاداری کەوتنی سەقفی لاوەکی بن.

‎ 7- هەوڵبدە هەندێک شتی پارێزەر بخەیتە سەر سەرت .

‎ 8- نەگەڕانەوە بۆ ناو باڵەخانەکان دوای تێپەڕبوونی بوومەلەرزەکە، مەگەر دوای دڵنیابوون لە سەلامەتی باڵەخانەکان.

‎بەرە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6ـی شوباتی 2023، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەر 10 شاری تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند، دواتریش نزیکەی 50 پاشلەرزە روویانداو بومەلەرزەکە سوریاشی گرتەوەو لە ئەنجامدا  ژمارەیەکی زۆرگیانلەدەستدان و برینداربونی لێکەوتەوە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار