زانیاری لەبارەی موچەی مانگی داهاتوو بڵاوکرایەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
وتهبێژی حكوومهتی ههرێم، لەبارەی مووچەی مانگی دوو كە دەكەوێتە مانگی سێ و پشووی زۆریش لەو مانگەدا هەیە، ڕایدەگەیەنێت، "کێشه نیه و لەڕۆژانی پشوو موچە دابەش دەکرێت".
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی2ی2023 له کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەییدا ، ڕایگەیاند: "پێشتر زۆرجار لە ڕۆژانی پشووش مووچەمان دابەش كردووە، بۆیە بۆ مووچەی مانگی داهاتووش كێشە نییە و لە ڕۆژانی پشووش مووچە دابەش دەكرێت، بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی، فەرمانبەران و مووچەخۆران مووچەی خۆیان وەردەگرن."
جوتیار عادل ئاماژەی بەوەشدا: "دڵنیایی دەدەین حكوومەت هەرچی پێ بكرێت، مووچە لە مانگی داهاتوو دابەش دەكات و بەردەوامى بە دابەشكردنی مووچە دهدات."
وتهبێژەکەی حكومهتی ههرێم،وتیشی: "هەموو هەوڵەكانی حكوومەت بۆ ئەوەیە چاكسازی بكات و داهات زیاد بكات، بۆ ئەوەی مووچە بەردەوامی هەبێت و مووچەش لە پێشینەی كارەكانی حكومەتدایە.".
بەپێی ڕۆژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە مانگی ئاداری داهاتوو شەش ڕۆژ کراوە بە پشوی فەرمی لەدامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم.