وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت: دژی ئەوەین حکومەتی هەرێمی کوردستان نەوت بفرۆشێت

2 ساڵ لەمەوپێش



وەزارەتی نەوتی عێراق له‌ نوسراوێكدا ڕایدەگەیەنێت"وەزارەتی نەوتی عێراق دژی ئەوەیە حكومەتی هەرێم نەوت بفرۆشێت".

فەرمانگەی یاسایی لە وەزارەتی نەوتی عێراق له‌ نوسراوێكدا كه‌ رۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌ ده‌رچوه‌ و وه‌ڵامی پێشنیاره‌كانی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان داوه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ی یاسای نەوت و غاز و لەكۆی 15 پێنشیار 10 پێشنیاریان رەتكراونه‌ته‌وه‌ و تیایدا هاتوه‌، "وەزارەتی نەوتی عێراق دژی ئەوەیە حكومەتی هەرێم نەوت بفرۆشێت.

هەروەها دەشڵێت دژی ئەوەین،"هێڵی بۆری نەوت‌و غازی تایبەت بەخۆی هەبێت، 

ئاماژەی بەوەش داوە،لەگەڵ ئەوەش نین،" ئەنجومەنی نەوت‌و غازی هەبێت، 

باسی لەوەش کردوە،دژی ئەوەیه" یاسای نەوت‌و غازی هەرێم دوای هەڵوەشاندنەوەی لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە جارێكی تر زیندو بكرێتەوە".

به‌م دواییانه‌ چه‌ند جارێك شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چوه‌ته‌ به‌غدا و له‌باره‌ی پرسی نه‌وت و پشكی كورد له‌ بودجه‌ی 2023ی عێراق، ڕایانگەیاند لەگەڵ حکومەتی عێرق لێکتێگەیشتن هەیە و نزیکین له ڕێکەوتن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار