سزای سێدارەی زیندانییەکی کورد جێبەجێ دەکرێت

لە دوو مانگدا 26 کەسی کورد لە رۆژهەڵات و ئێران لەسێدارە دەدرێن

3 ساڵ لەمەوپێش



سزای سێدارەی زیندانییەکی دیکە لە سنە جێبەجێکرا و بەوەش ژمارەی سێدارەدانی زیندانییانی کورد لە ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە.

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بڵاویان کردەوە؛ بەرەبەیانی ئەمرۆ شەممە گەنجێک بەناوی حەمید رەحیمی لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دراوە.

حەمید رەحیمی تەمەن 34 ساڵی خەڵکی شاری دێولان لە پارێزگای سنە تۆمەتبار کراوە بە کوشتنی بە ئەنقەست و دوای چوار ساڵ مانەوە لە زیندان سزاکەی بەسەردا جێبەجێکراوە.

سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژەیان بەوە کردوە کە لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا 26 کەسی کورد لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و زینداکانی ئێراندا لەسێدارە دراون.

بە پێی ئامارەکان لە ساڵی رابردوشدا لانیکەم 52 هاوڵاتیی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراون کە ژمارەیەکیان بەهۆی تۆمەتی سیاییەوە بوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار