سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاویی بڕیارێکی دەرکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی نزیکەی سێ ملیار دینار دا بۆچارەسەکردنی کێشەی کەمئاوی له هەولێر

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27ی2ی2023 فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی ئاوی خواردنەوە و کاریگەرییەکانی وشکەساڵی لە شاری ھەولێر، رەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی 2 ملیار و 878 ملیۆن دینار بۆ لێدانی 40 بیری ئاوی خواردنەوە دا.

ڕونیکردۆتەوە، ئەو گوژمەیە كه‌ نزیكه‌ی سێ ملیار دیناره‌، بە شێوەی نەختینە و بە قۆناغ، لەسەر بودجەی ئاساییی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خەرج دەکرێت.

لە ڕاگەیاندراوەکە باس لەوەش دەکات، "بەهۆى کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و زیادبوونی خواست لەسەر بەکارهێنانی ئاو، کابینەى نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام پلانی پەرەپێدانی پڕۆژەکانی ئاو لەو ناوچانەی کە گرفتیان هەیە، جێبەجێ دەکات."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار