لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران یاسای بودجە پەسەند دەكات و ڕەوانەی پەرلەمانی دەكات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران یاسای بودجە پەسەند دەكات و ڕەوانەی پەرلەمانی دەكات .
موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" پێشبینی دەكەین ئەنجومەنی وەزیران لەدانیشتنی ئەمرۆیدا تاوتوێی یاسای بودجە بكات و پەسەندی بكات و ڕەوانەی پەرلەمانی بكات."
وتیشی، بودجە پێشتر زیاتر لە (200) تریلیۆن دینار بوو, لەئێستادا بۆ (196)تریلیۆن كەمكراوەتەوە.
ئەوەشی ڕونکردەوە ڕێژەی كورتهێنان دەگاتە نزیكەی (60)تریلیۆن دینار, لیژنەی دارایی بۆچونی وایە بودجە بۆ (170) تریلیۆن دینار كەمبكرێتەوە, كە (90) تریلیۆنی بۆ لایەنی بەكاربردن دەڕوات,(80) تریلیۆنیش بۆ لایەنی وەبەرهێنان تەرخانبكرێت كە بڕە پارەیەكی زۆرە, وێڕای ئەوەی (9) تریلیۆن لەپارەی پشتیوانی بەپەلەی ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان ماوەتەوە, كە تەرخانكرابوو بۆ گەشەپێدانی پارێزگاكان.
هاوکات لای خۆیەوە, ئیخلاس دلێمی پەرلەمانی پارتی و جێگری دووەمی سەرۆكی لیژنەی دارایی ئاشكرایكرد: دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لەبارەی بودجە كۆتایهاتووەو پشكی هەرێم بە (12.67%) دەمێنێتەوە لەیاساكەدا, بەو مەرجەی لەمساڵدا یاسای ئامار جێبەجێبكرێت.
وتیشی: ساڵی داهاتوو گۆڕانكاری لەپشكی هەرێمدا دەكرێت, لەسەر بنەمای ئەو سەرژمێرییەی ئەنجامدەدرێت.