خۆپیشاندان لە رۆژهەڵات و ئێران دەستی پێکردەوە

هێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسکڕێژیان دژی خۆپیشاندەران بەکارهێنا

خۆپیشاندان لە شاری سنە

2 ساڵ لەمەوپێش



دژی ژەهراویکردنی کچانی خوێندکار، خۆپیشاندانی بەرفراون لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستی پێکردەوە و لە شاری سنە پۆلیس غازی فرمێسکڕێژی دژی مامۆستایان و خۆپیشاندەران بەکارهێنا و ژمارەیەک مامۆستا دەستگیرکران.

ئەمڕۆ لە شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان وەک ناڕەزایەتییە بەرامبەر دیاردەی ژەهراویکردنی خوێندکارانی کچ لەو شارە و ئێران خۆپیشاندان بەڕێوەچو و خۆپیشاندەران بە رێپێوان چونە بەردەم پەروەردەی شاری سنە و دروشمی دروشمی ژن ژیان ئازادی وترایەوە.

هاوکات لەگەڵ سنە لە شارەکانی سەقز، مەهاباد، بۆکان و ورمێ گردبونەوە و ناڕەزایەتیی مامۆستایان و دایک و باوکی خوێندکارانی کچ بەڕێوەچو و لە کەرەج و ئەهواز و چەند شارێکی دیکەی ئێران خۆپیشاندەران دژی ژەهراویکردنی کچان چونە بەردەدەم بەڕێوبەرایەتییەکانی پەروەدەی ئەو شارانە.

سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە و لە سنە و کرماشان ژمارەیەک مامۆستا دەستگیر کراون.

لە ماوەی رابردودا دەیان کچی خوێندکار لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ژەهراویی بون و ژمارەیەکیان رەوانەی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان کراون بەڵام تا ئێستا حکومەت و دەزگا ئەمنییەکان راستیی و هۆکاری ئەو روداوانەیان بەخەڵک و کەسوکاری خوێندکاران رانەگەیاندوە.

ژەهراویکردنی خوێندکارانی کچ زیاتر لە 17 پارێزگای ئێرانی گرتوەتەوە و عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری وڵاتەکە دوای 100 رۆژ لە دوبارەبونەوەی روداوەکان داوای بەدواداچونیان کردوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار