ناوەندێکی ئەمریکی؛ ئێران بە دانوستانی ئەتۆمیی تەنها بەهای تمەن بەرز دەکاتەوە

داوا دەکرێت سەرۆکی ئەمریکا دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران رادەستی ئەنجومەنی ئاسایش بکات

حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و رافایل گروسی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوەڵەتیی ئەتۆمیی

2 ساڵ لەمەوپێش



ناوەندێکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات ئێران تەنها بۆ بەرزکردنەوەی بەهای تمەن بەڵێنی داوە پابەندی بڕیارەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی ئەتۆمیی بێت.

ناوەندی بەرگریی لە دیموکراسی (FDD) ئەمریکا رایگەیاند؛ کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەوەی نەکەوێتە بەر سزا و سەرکۆنەکردنی زیاتری ئاژانسی نێودەوڵەتیی ئەتۆمیی، بەڵێنی هاوکاریی بەو ئاژانسە داوە بەڵام لە کرداردا ئەو وڵاتە هەنگاوی راستەقینە نانێت بۆ چاودێریی نێودەوڵەتیی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

ناوەندەکە رونی کردوەتەوە کە ئامانجی سەرەکیی ئێران بۆ پێشوازیی لە رافایل گروسی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی ئەتۆمیی، رێگریی بوە لە دابەزینی زیاتری بەهای تمەن چونکە رێککەوتنی ئەتۆمیی زیاترین کاریگەریی لەسەر ئەو دراوە هەیە.

ئاماژە بەوە کراوە ئێران بە هەنگاوی ناڕاست دەیەوێت وا پیشان بدات کە هاوکاریی ئاژانس دەکات بەڵام لە راستیدا ئەو وڵاتە ساڵانێکە فێل لە ئاژانسەکە و جیهان دەکات.

ناوەندی بەرگریی لە دیموکراسی داوای لە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کردوە کە راستیی هەوڵەکانی ئێران بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئانشکرا بکات و ئاژانسی نێودەوڵەتیی ئەتۆمیی ناچار بکات دۆسیەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران رەوانەی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان بکاتەوە بە مەبەستی سزادانی وڵاتەکە.

بڵاوبونەوەی سەرنجەکانی (FDD) دوای ئەوە دێت کە دوێنێ دوشەممە بەهای یەک دۆلار دوای 13 رۆژ بۆ کەمتر لە 50 هەزار تمەن دابەزی چونکە بە وتەی بەرپرسانی ئێران ئامادەکاریی پێویستیان کردوە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان ئەتۆمییەکان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار