زیانەکانی 13 بانکی ئێران دەگاتە زیاتر لە هەشت ملیارد دۆلار
لە کۆی 29 بانکی ئێران تەنها دوو بانک قازانجیان تۆمار کردوە
دراوی تمەن
2 ساڵ لەمەوپێش
لە 13 بانکی ئێران هەشت ملیارد دۆلار زیان تۆمار دەکرێت و لە ئامارەکانیش ئاشکرابوە کشانەوەی پارە لە بانکەکان زیادی کردوە.
ناوەندی (کۆدال) لە ئێران بڵاوی کردەوە لە کۆی 29 بانکی چالاکی وڵاتەکە 13 بانک، زیانی زیاتر لە 366 تریلیۆن تمەن-یان تۆمار کردوە کە چوار هێندەی ئەو پارە کاغەزەیە کە ئێستا بەدەست دانیشتوانی وڵاتەکەوەیە.
لە ئامارەکاندا دەرکەوتوە کۆی زیانی ئەو بانکانە تەنها لە نۆ مانگدا 47 تریلیۆن تمەن بوە و تا ناوەڕاستی ئەم مانگە زیانەکان گەیشتوەتە 100 تریلیۆن تمەن.
زیاترین کۆی زیان لە لاین بانکی (پارسیان) تۆمار کاوە و بەراورد بە ساڵی رابردو کۆی زیانەکانی 147% زیادی کردوە.
لەو ئامارانەدا تەنها دوو بانکی (میللەت) و (پاسارگارد) قازانجی بەرچاویان تۆمار کردوە.
کۆ زیانی ئەو 13 بانکە کە بە دۆلار دەکاتە زیاتر لە هەشت ملیارد و 52 هەزار دۆلار لە کاتێکدایە کە کۆی زیانە بانکییەکانی ساڵی 2019 لە وڵاتەکە گەیشتوەتە یەک ملیۆن و 230 هەزار دۆلار.
کۆدال ئاماژەی بەوە کردوە کشانەوەی پارە بەهۆی نەبونی متمانە بە بانکەکان زۆر زیادی کردوە و ئەوەش یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی زیانی ئەو بانکانە.