قادر ره‌زگه‌یى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوخۆ‌و ئاسایش: له‌ناو حزبه‌کانى باشورو رۆژهه‌ڵات ئیتڵاعات بوونى هه‌یه‌

6 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: هاوڵاتی

ئهندامێکى لیژنهى ناوخۆو ئاسایش لهپهرلهمانى کوردستان ئاماژه بهوه دهدات ههواڵگرى ئێران لهناو ههرێم هاوکارى هێرشه موشهکییهکه بووه بۆ سهر ههردوو حزبى دیموکرات.

قادر رهزگهیى، لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتی باسى ئهو سهردانه مهیدانییهیان دهکات بۆ لاى ههردوو حزبى دیموکرات که رۆژى دووشهممه 9/11/2018 ئهنجامیانداوهو تێیدا باس لهوردهکارى هێرشهکهو زیانهکان و هاوکارییه ههواڵگرییهکان دهکات.

هاوڵاتی: لهسهر هێرشه موشهکیهکهى ئێران بۆ سهر حزبى دیموکرات وهکو لیژنهى ناوخۆو ئاسایش چونه کۆیه، بهچ ئهنجامێک گهیشتوون؟

قادر رهزگهیى: سهردانى کۆیهمان کرد لهگهڵ بهرپرسانى باڵاى ههردوو حزبهکه حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران و حزبى دیموکراتى کوردستان کۆبونهوهمان کرد. 16 شههیدو چل برینداریان ههیه که بهڕهسمى لێمان وهرگرتوون. داوا لهسهرۆکایهتى پەرلەمان دهکهین ئهم هێرشه بۆ سهر حزبى دیموکرات بکاته بڕگهیهکى بهرنامهى کارو داخڵى کۆبونهوهى پهرلهمانى بکات.

 

هاوڵاتی: پاراستنى حزبهکانى رۆژههڵات و پارچهکانى ترى کوردستان لهئهستۆى حکومهتى ههرێمدا نیه؟

قادر رهزگهیى: بێگومان وایه، پرسى پارێزگارى کردن لهسیادهى عێراق که عێراق سیادهى ناتهواوه بهههرێمى کوردستانهوه  مهیدانێکى ئاوهڵایه بۆ تهداخولاتى نێودهوڵهتى و ئیقلیمى.

بهپێى دهستورى ههمیشهیى عێراق و ههموو یاساکان هى حکومهتى عێراقە لهناویشیدا هى حکومهتى ههرێم رهههندى سیاسیان ههیه، حزبهکانى دیموکرات لهههرێمى کوردستانن، ههرێم له چوارچێوهى عێراقدایه بێگومان ئهرک و بهرپرسیارێتى حکومهتى ههرێم و عێراق کهپارێزگارییان لێبکهن لهههموو رویهکهوه.

 حزبهکانى دیموکرات پابهند بوون به رێساو یاساکان و بڕیارهکانى حکومهتى ههرێمهوهو موراعاتى رهوشى سیاسى و ههستیارى ههرێمیان کردووه، خۆیان (دیموکرات) پێیان وتیان که شهڕى حکومهتى ئێران ناکهین بهچالاکى سهربازى، ههموو چالاکییهکان که لهڕۆژههڵات ئهنجامدهدرێن و بهچالاکى ناوبراون مهفاریزهکان و پێشمهرگهکانیان چونهته قوڵایى رۆژههڵاتى کوردستان بۆ شهڕ نهچوون و بۆ کارى تهبلیغاتى چوون، بهڵام بهسهر کهمیندا کهوتوون یاخود کۆمارى ئیسلامى مهعلوماتى ههبووه لێیان دراوهو دیموکراتهکان بهرگریان کردووه.

تهنانهت باسى ئهوهشیان کرد کهچالاکى سهربازى ناکهن، خۆ دهتوانن لهسهر سنورهکان بیکهن کهدهیان پاسدارى لێیهو کهمترین زیانیان ههبێت ئهگهر ئامانجیان لهو قۆناغهدا چالاکى سهربازى بێت، بهڵام چالاکییه تهبلیغاتیهکانیان بههۆى ههندێ روبهڕوبونهوه  بهئهنجام بووه به فهعالیاتى سهربازى.

هاوڵاتی: پێتوایه لەناوخۆی هەریمی کوردستان هاوکارى ئێران یاتورکیا بکرێت لهسهر هێرشهکانیان بۆ حزبه کوردیهکانی رۆژههڵات و رۆژئاواو باکور؟

قادر رهزگهیى: بهفهرمى پارتى و یهکێتى هیچ هاوکاری و ههمانگییان نهبووه بۆ هێرشى موشهکى بۆ سهر حزبهکانى دیموکرات، بهڵام بێگومان لهناو ههرێمى کوردستان و  خودى حزبى دیموکرات چهندین سهرچاوهى ئیتڵاعاتى ئێران ههیه کهکار بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران دهکات، ئهو ئامێرو ئهجهیزانهى که ههن زۆر بچوکن که (GPS)ێک لهناوچهیهک دابنرێت و دهتوانێت پانتاییهکى زۆر بخوێنێتهوهو رهبتى ههبێت بهمانگی دەستکردو و بهدەزگای تایبهتهوه.

لهناو حزبه کوردستانیهکانى باشورى کوردستان و حزبهکانى رۆژههڵات سهرچاوهى ههواڵگرى ئیتڵاعات بونى ههیه. بۆ ئهو جۆره هێرشه ناڕهوایانه پێویستى به کۆمهڵێک سهرچاوهى خۆى ههیه کهتواناى ئهجیهزهى زۆر گهورهى ههیه بهراورد ناکرێ بهههواڵگرى و توانا تهکنیکیهکانى حزبه کوردستانیهکانى ههرێم و رۆژههڵاتى کوردستان، چونکه ههرێمى کوردستان توندوتۆڵ نیه، دامهزراوهى نیه لهدهرهوهى ههرێم سیاسهت و ستراتیژێکى رونى ههبێت، کهچۆن مامهڵه لهگهڵ وڵاتانى دراوسێ و نێودهوڵهتیدا بکات، بهڵێ بێدهنگى ههبووه لهسهر پێشێلکارى و سنور بهزاندن و هێرشهکان و تهداخولاتى ئیقایمیش ههبووه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار