کاوه به‌هرامى، فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى حدكا بۆ هاوڵاتی: چالاکیەکانمان دژی ئێران راناگرین
6 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
به‌رپرسێکى سه‌ربازى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران ئاماژه به‌وه ده‌دات که لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌پێى سیاسه‌تى خۆیان هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام حکومه‌تى هه‌رێم نابێت رێگه بدات که هێرشى موشه‌کى بکرێته سه‌ر خاکه‌که‌ى.
کاوه به‌هرامى، ئه‌ندامى کارگێڕى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران و فه‌رمانده‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستانی ئه‌و حزبه له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ ، جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که کۆمارى ئیسلامى ئێران بودجه‌ى زه‌به‌لاح بۆ «سیخوڕ‌و جاشه‌کانى» خه‌رج ده‌کات له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى و ئامانجه‌کانى خۆیداو ده‌ڵێت «بێگومان هێرشه موشه‌کییه‌که به‌هاوکارى سیخوڕ‌و جاشه‌کانى ئه‌نجامدراوه«.
هاوڵاتی لههێرشى موشه‌کى بۆ سه‌ر حزبه‌کانى دیموکرات ته‌نها کۆمارى ئیسلامى ئێران تاوانباره یا لایه‌نى تر تۆمه‌تبار ده‌که‌ن.
کاوه به‌هرامى: ئێمه ته‌نها کۆمارى ئیسلامى ئێران تۆمه‌تبار کرده‌وه‌و هۆکارى ئه‌م رووداوه‌یه، ئێران یه‌که‌م جارى نیه ئه‌م کرده‌وه تیرۆرستیانه ئه‌نجامده‌دات، هه‌تا ئێستا له‌ماوه‌ى 40 ساڵ خه‌باتى دیموکرات‌دا کوردى ئێرانی به‌رده‌وام تیرۆرى کردووه‌و جگه له‌سێداره‌دان و ده‌ستگیرکردن و ئه‌شکه‌نجه‌دان ئێران به‌رده‌وامه له‌تیرۆرکردن، لایه‌نى تر تۆمه‌تبار ناکه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه.
هاوڵاتیپێتانوایه ئێران هاوکارى کراوه له به‌ئامانجگرتنى شوێنى دیموکرات له‌شارى کۆیه؟
کاوه به‌هرامى: بێگومان کۆمارى ئیسلامى ئێران سیخوڕ‌ى هه‌یه له‌هه‌موو جێگایه‌ک که بودجه‌یه‌کى زه‌به‌لاحى وڵاته‌که‌ى لهسیخوڕیکردن به‌سه‌ر نه‌یاره‌کانى خه‌رج ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌ئامانجه‌کانى خۆى بگات، نه‌ک له‌هه‌رێمى کوردستان به‌ڵکو له‌هه‌موو جێگایه‌ک لهخۆرههڵاتى ناوه‌ڕاست ئێران توانیویه‌تى جاش و سیخوڕه‌کان کۆبکاته‌وه‌و کاریان پێ‌بکات به‌ئامانجه‌کانى خۆى به‌کاریانبهێنێت، ئه‌م هێرشه موشه‌کییه بۆ سه‌ر دیموکرات و شه‌هیدکردن و بریندارکردنى ده‌یان که‌سى به‌توانا بێگومان سیخوڕ‌و جاشه‌کانى هاوکارییان کردووه.
هاوڵاتی سوپاى پاسداران راگه‌یه‌ندراوێکیان ده‌رکردووه‌و ده‌ڵێن هێزه کوردییه‌کانمان کردۆته ئامانج و ئه‌گه‌ر هێرشه‌کانیان به‌رده‌وام بێت به‌قورستر له‌سه‌ریان ده‌که‌وێت، ئایا قسه‌تان چیه بۆ ئه‌وه؟
کاوه به‌هرامى: کۆمارى ئیسلامى ئێران یه‌که‌مین جارى نیه هه‌ڕه‌شه له ئێمه ده‌کات، ئێمه ئامانجێکى سیاسیمان له‌په‌یوه‌ندى لهگۆرانکارییهکان له‌کوردستاندا هه‌یه، هه‌تا گه‌لى کورد به‌ئامانجى خۆى نه‌گات و مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانى گه‌لى کورد به‌دی نه‌یات قه‌ت گه‌لى کورد راناوه‌ستێت و به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌و شه‌هیدانه‌ى هێرشه موشهکیهکهو شه‌هیدانى پێشتر رێپێشاندهرى ئێمه‌ن و یه‌که‌م شه‌هیدو دواهه‌مین شههدیمان نابن، ئێمه له‌هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندنى کۆمارى ئیسلامى ئێران ناترسین و گه‌لى کورد به‌رده‌وام ده‌بێت له‌خه‌بات و تێکۆشانى خۆى تا ئه‌وکاته‌ى مافه‌کانى به‌ده‌ستده‌هێنێت.
قه‌ت له‌کارو چالاکى خۆمان نه راوه‌ستاوین و نهدهوهستین، دوژمنایه‌تى کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ گه‌لى کورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان روونه و ده‌بێت هه‌موو لایه‌ک ئه‌وه بزانێت.
هاوڵاتی هیچ به‌رنامه‌یه‌کتان بۆ گواستنه‌وه‌ى شوێنه‌کانتان هه‌یه له‌کۆیه‌وه بۆ جێگا‌و شارى تر؟
کاوه به‌هرامى: هه‌ر کات به‌پێویست بزانین شوێنه‌کانى خۆمان ده‌گۆڕین، نه‌ک له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌و موشه‌کى کۆمارى ئیسلامى ئێران‌دا.
هاوڵاتی ئیدانه‌ى حزبه کوردستانییه‌کان و حکومه‌تى هه‌رێم چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن له‌سه‌ر ئه‌و روداوه؟
کاوه به‌هرامى: ئه‌وان به‌نسبه‌ت سیاسه‌تى خۆیانه‌وه هه‌ڵوێست ده‌گرن، ئێمه سیاسه‌ت و هه‌ڵوێست بۆ ئه‌وان دیارى ناکه‌ین، به‌ڵام شتێکى مه‌علوم و دیاریکراوه کهکۆمارى ئیسلامى ئێران سنوره‌کانى به‌زاندووه له‌هه‌رێمى کوردستاندا ئه‌وه بێڕێزییه به‌رانبه‌ر به‌خاکى عێراق و هه‌رێمى کوردستان، به‌پێى عورفى نێونه‌ته‌وه‌یى نابێت رێگه‌بده‌ن هێرش بکرێته‌سه‌ر خاکه‌که‌یان، حکومه‌تى هه‌رێم هه‌ڵوێستى روونى نیه له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌و داوایان لێده‌که‌ین هه‌ڵوێسته‌کانیان روون بێت.
هاوڵاتی کاتى ئه‌وه نه‌هاتووه هه‌ردوو حزبى دیموکرات که‌پێشتر پێکه‌وه بوون و جیابونه‌وه جارێکى دیکه یه‌کبگرنه‌وه؟
کاوه به‌هرامى: ئه‌وه پرۆسه‌یه‌کى سیاسیه، له‌جێگه‌ى خۆیدا قسه‌ى له‌سه‌ر کراوه‌و هه‌یئه‌تى هه‌ردوولامان بۆ دیاریکراوه‌و گفتوگۆکانمان به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه.
هاوڵاتی هه‌ڵوێستى ئه‌مریکاو وڵاتانى نێوده‌وڵه‌تى چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
کاوه بهرهرامى: بیروڕاى گشتیمان ئاگادارکردۆته‌وه له‌و تیرۆر‌و تۆقاندن و موشکهبارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران داوامان کردووه هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و چاویان له روداوه‌کان کردووه و که‌م تا زۆر هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن. ئه‌مه‌ریکیه‌کان هاتن و سه‌ردانیان کردیین و باسیان له‌وه‌کرد به‌دواداچون له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه ده‌که‌ن و لێکۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێکردووه‌و ئه‌نجامه‌که‌ى لاى خۆیان ده‌بێ.