نەتەوە یەکگرتووەکان: ''کوژرانی هەشت هەزار و ٤٠٠ کەسی مەدەنی پشتڕاستکراوەتەوە لە جەنگی ئۆکراینادا''

8 مانگ لەمەوپێش



کۆمیسەری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڤۆڵکەر تورک ئاماژەی بەوە کرد کە پشتڕاستکراوە بەهۆی جەنگی ئۆکرایناوە کە هێشتا درێژەی هەیە هەشت هەزار و ٤٠٠ کەسی مەدەنی کوژراون و زیاتر لە ١٤ هەزاری دیکەش برینداربوون.

لە چوارچێوەی ٥٢مین دانیشتنی ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ئۆکراینا، تورک گوتارێکی پێشکەش کرد.

تورک باسی لەوە کرد کە ئەنجامدانی پێشێلکاری دژ بە مرۆڤ و پێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتیی مرۆیی رووسیاوە لە جەنگی دژ بە ئۆکراینادا بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بووەتە کارێکی رۆتینی و داتاکانی جەنگەکەی هەر لە شوباتی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا خستەڕوو.

گوتیشی: ''لە کاتێکدا تا ئێستا کوژرانی هەشت هەزار و ٤٠٠ مەدەنی پشتڕاستکراوەتەوە، هاوکات پشتڕاستی برینداربوونی زیاتر لە ١٤ هەزار کەسیش کراوەتەوە. ئەم ژمارانە تەنیا بەشی بینراوی شاخە سەهۆڵین''.

تورک ئاماژەی بەوە کرد کە لە سەرەتای دەستپێکی جەنگەکەوە تا ئێستا، نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ بەڵگەیەکی زۆری لە بارەی رووداوی کوشتنی بێ دادگایی و هێرشی بە ئامانجگرتن کۆکردووەتەوە کە لە ناوچەکانی ئۆکراینا لەلایەن هێزە سەربازییەکانی رووسیا کە گرووپە چەکدارەکانی وەک واگنەریشیان تێدایە دژ هاووڵاتیانی ئەنجامدراوە و گوتی: ''لەو ماوەیەشدا، ٦٢١ دەستگیرکردنی هەڕەمەکی و بێسەروشوێنبوون روویداوە''.

هەروەها تورک رایگەیاند: ''بەپێی دیمانەیەک کە لەگەڵ ٨٩ کەسی مەدەنی ئەنجامدراوە، سەدا ٩١ی ئەوانەی دەستگیرکراون لەلایەن سەربازانی رووسیەوە رووبەڕووی ئەشکەنجە یان مامەڵەی خراپ بوونەتەوە''.

تورک باسی لەوە کرد کە بەڵگەیان لەسەر ١٠٩ رووداوی توندوتیژی سێکسی کۆکردووەتەوە کە سەربازانی رووسی تێدا تێوەگلاون، زۆربەی رووداوەکانیش لە شوێنی دەستگیرکردنەکان روویداوە و سێ کەس لەوانە رووبەڕووی ئەمە بوونەتەوە کچانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ بوون.

کۆمیسەری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان تورک، ئەوەشی خستەڕوو کە بەڵگە لەسەر ٩١ رووداوی بێسەروشوێن بوون و دەستگیرکردنی هەڕەمەکی کۆکراوەتەوە کە لەلایەن ئۆکراینییەکانەوە ئەنجامدراوە.

گوتیشی: ''لە کۆی ٧٣ قوربانیی سەدا ٥٣یان لەلایەن سەربازانی ئکراینییەوە ئەشکەنجە دراون یان رووبەڕووی مامەڵەی خراپ بوونەتەوە، هەروەها ئۆکراینییەکان تێوەگلاون لە ٢٤ رووداوی توندوتیژی سێکسی''.

تورک باسی لەوەیش کرد کە نووسینگەکانی مافەکانی مرۆڤ چاوپێکەوتن لە چاوپێکەوتنیان لەگەال زیاتر لە ٤٠٠ دیلی جەنگ کردووە، سەدا ٩٠ی دیلە ئۆکراینییەکان ئەشکەنجەدراون یان رووبەڕووی مامەڵەی خراپ بوونەتەوە، بەڵام ئەم رێژەیە لە ناو دیلە رووسەکاندا سەدا ٥٠ ە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


وەفدی هەرێم لەبەغدا تەنیا یەك 700 ملیار دیناری دیكەیان گەرەنتی كردووە

3 كاتژمێر لەمەوپێش

یەكێتی دڵنیایە سكاڵاكەی ئەنجامی دەبێت‌ و پارتی بڕیاردانی هەڵگرتووە بۆ دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی

6 ڕۆژ لەمەوپێش


شەش ساڵە بنكەیەكی تەندروستی بۆ منداڵبوون لەناحیەیەکی دهۆک كراوەتەوە، بەڵام هیچ منداڵێكی تێدا لەدایك نەبووە

6 ڕۆژ لەمەوپێش


كابینەی نۆ ژمارەیەك پڕۆژەی كابینەكانی پێشوو وەك دەستكەوتی خۆی هەژمار دەکات

7 ڕۆژ لەمەوپێش