شێرکۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆکى لیستى به‌ره‌و ئیسڵاح بۆ هاوڵاتی: ئه‌وله‌ویه‌تمان لابردنى پاشه‌که‌وتى موچه‌و چاکسازییه له‌دۆسیه‌ى نه‌وتدا
6 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
سه‌رۆکى لیستى به‌ره‌و ئیسڵاح بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات که‌پرۆژه‌ی ماوه درێژ‌و کورتیان ئاماده کردووه و سه‌ره‌تا له ئیسڵاحى سێکته‌ره‌کانه‌وه ده‌ستپێده‌که‌ن به‌تایبه‌ت له‌دۆسیه‌ى نه‌وت و داراییدا.
شێرکۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆکى لیستى به‌ره‌و ئیسڵاح بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ ، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که ده‌بنه هه‌وێنى چاککردنه‌وه‌ى باره لار‌و تێکچووه‌کان له‌په‌رله‌مانى کوردستاندا.
هاوڵاتی یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى لیستى هاوپه‌یمانى (به‌ره‌و ئیسڵاح)تان پێکهێنا، مه‌به‌ستتان لهئیسڵاح چییه؟
شێرکۆ جه‌وده‌ت: له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنمانه‌وه وه‌ک یه‌کگرتووى ئیسلامى، ئیسڵاح دروشمى سه‌ره‌کى پرۆژه‌و کاره‌کانمان بووه، به‌بێ ئیسڵاح ناتوانین بژین و له‌پێناوى ئیسڵاحیشدا دروستبوون.
ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌وێنى چاککردنه‌وه‌ى باره لار‌و تێکچوه‌کان بین ئه‌وه‌ش به ئیسڵاح ده‌کرێت چ له‌حوکمڕانى یان لهکۆمهڵگاو گه‌شه‌پێدانى مرۆیی‌دا.
هاوڵاتی ئه‌وله‌ویه‌تى به‌رنامه‌و پڕۆژه‌تان چیه؟
شێرکۆ جه‌وده‌ت: ئێمه جیاواز بیرده‌که‌ینه‌وه‌و ستراتیژى دور مه‌وداو نزیک مه‌ودامان هه‌یه‌و ئه‌وله‌ویاتى ئێمه که له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌و به‌رنامه‌ى خۆماندا یه‌کده‌گرێته‌وه مه‌وزوعى په‌روه‌رده‌و بونیادنانى مرۆڤه، ئهولهویاتمان بۆ په‌روه‌رده‌ى مرۆڤه، چونکه تا مرۆڤه‌کان زیندو نه‌کرێته‌وه کۆمه‌ڵگه زیندو نابێته‌وه کهکۆمهڵگهش زیندو بوو ئیراده‌ى موجتهمهعى کۆمه‌ڵگا به‌هێزده‌بێت، ده‌رئه‌نجام حوکمڕانیش مه‌فروزه له‌وێوه سه‌رچاوه بگرێت و ده‌بێته رێبازێک بۆ چاکسازى و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و هه‌موو بواره‌کانى تر.
ئهولهویاتمان کارکردنه له‌سه‌ر مرۆڤه‌کان، بۆیه سودمان وه‌رگرتووه له‌سه‌رچاوه شه‌رعییه‌کان و له‌هه‌مانکاتدا سودمان لهدیراساتى مرۆیى و سه‌رده‌مى نوێ وه‌رگرتووه‌و ته‌جروبه‌ى هه‌ستانه‌وه‌ى میلله‌تانى وه‌ک یابان و ئه‌ڵمانیاو وڵاتانى تر، سه‌رچاوه‌ى بنیادنانه‌وه‌ى مرۆڤه‌کانن.
هاوڵاتی له‌به‌رنامه‌و پرۆژهکانتاندا چۆن ده‌ڕواننه ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له‌هه‌رێمى کوردستاندا؟
شێرکۆ جه‌وده‌ت: ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى به‌پێى پێویست ئه‌رکى خۆى ئه‌نجامنه‌داوه‌و بێلایه‌نى پرسیارى جدى له‌سه‌ره، به‌ده‌لیلى هه‌موو ئه‌و که‌یسه یاساییانه‌ى له‌دادگا ماون یه‌کلانه‌بونه‌ته‌وه، لاى ئێمه چاکسازى به‌بێ جیلى بوێری چاکسازى ناکرێت، به‌بێ سه‌روه‌رى یاسا هه‌موو چاکسازییه‌کانى تر سه‌رناگرێت، سه‌روه‌رى یاسا یه‌کێکى تره لهئهولهویهتى کاره‌کانمان، سه‌روه‌رى یاساش ده‌بێت هێزو پشتیوانى له‌سه‌روه‌رى شه‌رعیه‌ت و یاسا بکات و هێز ده‌بێت پارێزه‌رى یاسا بێت، ئه‌وه‌ى که ده‌یبینین هێز په‌رله‌مان په‌کده‌خات و ده‌توانێت پێشێلکارى یاسایى بکات و په‌رده‌پۆشى گه‌نده‌ڵى بکات، هێزى پێشمه‌رگه‌و ئاسایش کاره‌که‌یان پیرۆزه به‌ڵام باس له‌وه‌یه که‌چه‌ندین به‌لاڕێدابردنى کار‌و مه‌هامى هێز ئه‌نجامدراوه‌و ده‌رئه‌نجام هێز نه‌بووه به‌پشتیوانى سه‌روه‌رى یاسایى، کاتێک سه‌روه‌رى یاسا به‌رقه‌رار ده‌بێت که‌هێزه ئه‌منیه‌کان پشتیوانى لێبکات، مهحاکم و سوڵته‌ى قهزائییش بۆ خۆى ده‌بێت چاکسازى تێدابکرێت.
:له‌سه‌ر دۆسیه‌ى نه‌وت و داهاته‌کانى هه‌رێم چ پرۆژه‌یه‌کتان هه‌یه؟
شێرکۆ جه‌وده‌ت: ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌رچاوه سروشتییه‌کان و قۆرخکارى له‌ده‌سه‌ڵاته جۆراوجۆره‌کان هه‌یه هه‌ر له‌نه‌وته‌وه هه‌یه تا وه‌به‌رهێنان و سه‌رچاوه‌کانى ئابوورى.
ده‌بێت ده‌ستکارى سیستمه‌که بکرێت تا رێگرى له‌گه‌نده‌ڵى بکرێت، پرۆژه‌یه‌کى زانستى زۆر وردمان بۆ داناوه، زۆر مه‌حکه‌مانه روبه‌ڕوى ئه‌بینه‌وه، ئه‌چین له‌ڕێى سیستم و یاسا‌و ئه‌و که‌رته‌وه ده‌ستکارى ده‌که‌ین.
بۆ دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم و کانزا‌کان، یاساى سندوقى داهاته نه‌وتى و گازییهکانمان دانا، که سێ ئه‌رکى سه‌ره‌کى هه‌بوو (وردبینى، ئاراسته‌کردن، داهاته‌کان) ئه‌مه ده‌ستکارى سیستماتیکه پاش ئه‌وه‌ى هه‌وڵێکى زۆرماندا تا بووه یاسا، ئیسڵاح له‌که‌رتى نه‌وتدا له‌ڕووى ده‌ستکارى سیستم و مهنزومهکهیهوه له‌سه‌ره‌وه له‌هه‌مانکاتدا له‌ڕێى سه‌روه‌رى یاسا‌و پاککردنه‌وه‌ى مه‌له‌فه‌کانى گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ر ئه‌م مه‌له‌ف و ئه‌و مه‌له‌ف ده‌گه‌ینه ئه‌نجام، ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌چنه په‌رله‌مان زانستیانه و بوێرانه‌و ئیسڵاحانه ده‌بێت ده‌ستکارى سیستماتیکیانه بکات.
هاوڵاتی قسه زۆر له‌سه‌ر قه‌یرانى دارایى و پاشکه‌وتى موچه کراوه، ئێوه کار بۆ گێڕانه‌وه‌ى پاشه‌که‌وتى موچه به‌یاسا ده‌که‌ن؟
شێرکۆ جه‌وده‌ت: پاشه‌که‌وتى موچه هه‌ر به‌دروشم باسکراوه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى، ئێمه دوو ساڵ پێش ئێستا له‌په‌رله‌مانه‌وه داواى لابردنیمان کردووه، چونکه داهات هه‌یه‌و به‌شى موچه به‌زیاده‌وه ده‌کات، حکومه‌ت چوار ساڵه یاساى بودجه‌ى نه‌ناردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و راستیانه که‌شف نه‌بێت، ئێستاش ئیسڵاحات مومکینه له‌که‌رتى تایبه‌ت و زهریبهکان و باج ئه‌وه‌نده ئاسانه چاره‌سه‌رى پاشه‌که‌وتى موچه‌ى پێده‌کرێت، ئه‌م پرسه‌ش پێویستى به‌ده‌ستى ئه‌مین و پاک و چاره‌سه‌رى زانستیانه هه‌یه، پاشه‌که‌وتى موچه‌ش یه‌کێکى تره لهئهولیاتهکانمان.
هاوڵاتی لیستى به‌ره‌و ئیسڵاح (یه‌کگرتوو، بزوتنه‌وه) مه‌زه‌نده ده‌کرێت چه‌ند کورسى په‌رله‌مانى کوردستان به‌ده‌ست بهێنن؟
شێرکۆ جه‌وده‌ت: پێشبینى ئه‌وه ده‌که‌ین کورسیه‌کانى خۆمان بهێنینه‌وه، له‌نێوان 10 بۆ 12 کورسى بهێنین.
هاوڵاتی پێتوایه ده‌بێت لیست و قه‌واره سیاسییه‌کان ململانێى ته‌ندروست بکه‌ن له‌ماوه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا؟
شێرکۆ جه‌وده‌ت: هیچ رێگایه‌کمان نییه جگه له‌ڕێگاى خه‌باتى مه‌ده‌نى، پێویسته هه‌موو لیسته‌کان رێز لهئهخلاقیاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان بگرن و رێز له رێنماییه‌کانى کۆمسیۆن بکرێت.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌لاى ئێمه‌وه تۆڵهسهندنهوهیهکى مه‌ده‌نیانه‌یه بۆ ستەملێکراوان له‌سته‌مکاران، پێویسته سته‌ملێکراوان تۆڵه‌ى خۆیان بسه‌ننه‌وه که لێیان کراوه به‌ده‌نگه‌کانیان، ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر ته‌زویر بکرێت، له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌کرێت که‌جێگه‌ى ده‌نگدان چۆڵ بێت ئه‌وکاته ده‌توانن به‌ئاسانى ساخته‌کاره‌کان جێگه‌یان پڕبکه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌چونى ده‌نگده‌ر رێگرى لهساختهکارى ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ته‌زویر نه‌کرێت ده‌بێت بچین بۆ ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ین.
هاوڵاتی لیستى به‌ره‌و ئیسڵاح 61 کاندیدى هه‌یه، له‌و ژماره‌یه چه‌ندى سه‌ر بهیهکگرتووهو چه‌ندى سه‌ر به بزوتنه‌وه‌یه؟
شێرکۆ جه‌وده‌ت: 50 کاندیدى سه‌ر بهیهکگرتووه، 10 کاندیدیان سه‌ر بهبزوتنهوهیه، یه‌ک کاندیدیش له‌بزاڤى چاکسازى و گه‌شه‌یه.
هاوڵاتی بیرتان له‌وه کرۆدته‌وه بچنه ده‌سه‌ڵات یا ببنه ئۆپۆزسیۆن؟
شێرکۆ جه‌وده‌ت: موماره‌سه‌ى سیاسى بریتیى نیه لهملشکاندنى یه‌کترى، سڕینه‌وه‌ى یه‌کترى ئه‌وه شه‌ڕى ناوخۆیه‌و پرۆسه‌ى دیموکراسى نیه، ئۆپۆزسیۆن بوون ئه‌وه‌یه من له‌تۆ باشترم پێیه ئه‌ى ده‌سه‌ڵات، نه‌ک به‌ماناى ئه‌وه‌ى ئه‌ى ده‌سه‌ڵات من تۆ له‌ناوبه‌رم، دواتر ده‌بێت هه‌مووان رێز له‌جیاوازییه‌کان بگرین.