ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل دەکات

ئێران بە نامە نەتەوەیەکگرتوەکان لە کوشتنی دوو ئەندامی سوپای پاسداران ئاگادار دەکاتەوە

مەراسیمی سوپای پاسداران بۆ دوو ئەندامی کوژراوی لە سوریا

یەک ساڵ لەمەوپێش



ئیران لە نەتەوەیەکگرتوەکان داوا دەکات رێگریی لە هێرشەکانی ئیسرائیل لە سوریا بکرێت و بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامی هەڕەشەی وەڵامدانەوە لە تەلئەبیب دەکات.

ئەمیر سەعید ئیرەوانی، نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەنتۆنیۆ گوتیرێس ، سکرتێری نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاندوە؛ ئیسرائیل بە هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی دەسەڵاتی سوریا بوەتە هۆی کوشتنی دوو راوێژکاری سەربازیی ئێران لەو وڵاتە.

بە وتەی ئەو بەرپرسە کۆماری ئیسلامی، ئیسرائیل بە هێرشەکانی لە سوریا یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردوە و زیانی زۆری بە ژێرخانی وڵاتەکە گەیاندوە و لەگەڵ ئەوانەشدا دوو راوێژکاری سەربازیی ئێران کە لەسەر داوای دەسەڵاتی دیمەشق لە سوریا بون کوژراون.

لە کۆتایی نامەکەی ئیرەوانی بۆ گۆتیرێس جەخت لەوە کراوەتەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مافی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەی ئیسرائیلی هەیە کە دەبێتە مایەی زیانگەیاندن بە راوێژکاران و ئەندامانی کۆماری ئیسلامی لە سوریا.

سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند بەهۆی هێرشەکانی رۆژی هەینی 31ی ئەم مانگەی ئیسرائیل لە دیمەشق دوو ئەندامی ئەو سوپایە بە ناوەکانی میقداد مەهقانی و میلاد حەیدەری کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار