یه‌كه‌مین لێدوانی عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك له‌باره‌ی كوژرانی كوڕه‌كه‌ی
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا له‌باره‌ی كوژرانی كوڕه‌كه‌ی، په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری كرد و رایگه‌یاند، جگه له‌و چه‌ند كه‌سه‌ی كه "دیاریكراون و شاراوه نین" ده‌ست بۆ هیچ كه‌س و لایه‌ن و هێزێك نه‌برێت له چه‌مچه‌ماڵ و هیچ شوێنێكی دیكه‌ی كوردستاندا.
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك ئه‌مشه‌و له لێدوانێكدا له‌كاتی ناشتنی ته‌رمی كوڕه‌كه‌ی له چه‌مچه‌ماڵ، رایگه‌یاند، "ئه‌م گه‌نجه‌ی ئێمه كه كوژرا، زۆر تایبه‌ت بو، زۆر خۆشه‌ویست و شیرین بو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌نجێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بو، چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر توشی روداوی هاتوچۆ ببو، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ململانێی دوژمنداری و سیاسیه‌وه نه‌بو، ته‌نانه‌ت توانای چه‌كداریشی نه‌بو، مه‌گه‌ر بۆ خۆشی ره‌سمی به چه‌كه‌وه گرتبێت".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌و كوڕه‌ی من په‌یوه‌ندی به ناكۆكی سیاسی نه‌بوو، ئه‌و گه‌نجه به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ كه‌مئه‌ندام بوو، په‌یوه‌ندی به پرسی سیاسییه‌وه نه‌بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كارێكی نامرۆڤانه‌ی نامه‌ردیه كه ئێمه برا و كوڕی ترم هه‌یه و ئاڵاون به‌و كه‌سه‌وه كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته، خودا عه‌فوی بكات و هه‌ر روداوێك كه به‌سه‌رماندا بێت هه‌ر شوكری خودای گه‌ور ده‌كه‌م، ئێمه په‌یوه‌ستین به‌و رێسا و یاسایه‌ی كه شه‌ریعه‌ت و دینی ئیسلام بۆمانی داناوه و داوا له هه‌مو خزم و كه‌سوكار ده‌كه‌ین نامانه‌وێت دۆخی كوردستان كه خۆی ناله‌باره زیاتر تێكبچێت، ده‌بێت ئارامی و هه‌رێمی كوردستان و چه‌مچه‌ماڵ له‌سه‌روی رۆحی منیشه‌وه بێت نه‌ك كوڕه‌كه‌م"
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لە چەمچەماڵ تەقە لە سه‌رهه‌د عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك كرا و گیانی له‌ده‌ستدا، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان روداوه‌كه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بوه.
