دەنگدانی دەرەوەی وڵات بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەستی پێکرد

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەنگدانی دەرەوەی وڵات بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا ئەمڕۆ دەستی پێکرد.

بەگوێرەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، هەڵبژاردنی دەرەوەی وڵات کە لە کونسوڵخانەکانی تورکیا لە وڵاتان و فڕۆکەخانەکان بەڕێوە دەچێت، ئەمڕۆ ٢٧ی نیسان دەستی پێکردووە و تاوەکو ٩ی ئایار بەردەوام دەبێت.

سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار هاوڵاتی تورکیا لە ماوەی ١٢ رۆژدا مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیادا هەیە. هەڵبژاردنی دەرەوەی وڵات لە ٧٤ وڵاتی جیهان بەڕێوە دەچێت و ١٧٧ بنکە کراونەتەوە و رۆژانە هاوڵاتیان دەتوانن لە کاتژمیر ٨ی بەیانیەوە تاوەکو ٦ی ئێوارە دەنگ بدەن.

بە گشتی ٦٤ ملیۆن و ١٩١ هەزار و ٢٨٥ هاوڵاتی تورکیا مافی دەنگدانیان هەیە. هەروەها بە گشتی نزیکەی پێنج ملیۆن هاوڵاتی تورکیا بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئامادەکاری هەڵبژاردنەکانی کردووە و ١٩٥ هەزار و ٧٠٥ سندوقی دەنگدانی لە ناوەندەکانی دەنگدان ئامادە کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار