بەهۆی سەرپۆشەوە زیاتر لە 50 شوێن لە ئێران دادەخرێن

بە بیانوی رەچاونەکردنی سەرپۆش ناوەندێکی گەورەی بازرگانیی لە تاران دادەخرێت

رێستۆرانتێک لە مۆڵێکی تاران

یەک ساڵ لەمەوپێش



ئێران رێوشوێنەکانی سەپاندنی سەرپۆش توند دەکاتەوە و رێکخراوێکی مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکات ژمارەیەک ناوەندی بازرگانیی و دوکان و بازاڕ و رێستۆرانت لە چەند پارێزگاکەیەک داخراون.

رێکخراوی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاوی کردەوە؛ لە تاران و پارێزگاکانی (لوڕستان، کۆهگیلۆیە و بۆیرئەحمەد، ئازەربایجان، مازەندەران، هەمەدان) لانیکەم 53 شوێنی بازگانیی داخراون و 3270 کورتەنامەی ئاگادارکردنەوە بە بیانوی رەچاونەکردنی سەرپۆش بۆ شۆفێران نێردراوە.

زۆربەی ئەو شوێنانە مۆڵ و رێستۆرانت و دەرمانخانە و مارکێت بون کە بە بیانونی پابەندنەبون بە یاساکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەرپۆشی بە ناچاریی خانمان لە شوێنە گشتییەکان، داخراون.

ئەو رێکخراوەیە ئاماژەی بەوە کردوە؛ ناوەندێکی بازرگانی (ئۆپال) لە شاری تاران کە زیاتر لە هەزار کارمەندی هەبوە بە بیانوی رێگەدان بە کەسانی بێسەرپۆش داخراوە.

شارەزایانی یاسایی لە ئێران ئاماژەیان بەوە کردوە بە پێی یاساکانی ئەو وڵاتە سەرجەم داخستن و کلۆملکردنی ئەو شوێنە بازرگانیانە بە بیانوی نەبونی سەرپۆشی خانمان نایاساییەوە و کاسبکاران دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن و داوای قەرەبو بکەنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار