دوای ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم موچەی مانگی نیسان چۆن دابین دەکرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان زیاتر لەمانگێكە راگیراوە سەرەڕای ئەوەی رێككەوتن لەنێوان هەرێم و عێراق هەیە بڕی زیانەکانی ڕاگرتنی هەناردەی نەوت یەك ترلیۆن و 75 ملیار دیناری عێراقی دەكات.

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی هاوڵاتی دابینكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم بەم شێوەیە دابین دەکرێت :

*حكومەتی عێراق 400 ملیار دینار رەوانە دەكات

*300 ملیار دینار لەداهاتی ناوخۆ *

900 ملیار دینار بۆ مووچە

*یەك ملیۆن و 251 هەزارو 350 مووچەخۆر

*170 ملیار دینار لەپارەی فرۆشراوی نەوت ماوەتەوە

*كورتهێنان بەقەرزی ناوخۆیی پڕدەكرێتەوە تا پەسەندكردنی بودجە

لە 25ـی ئاداری رابردووەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەلایەن توركیاوە راگیراوە ئەمەش بەهۆی بڕیارێكی دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لەپاریس، دادگاكە لەسەر سكاڵای عێراق لەدژی توركیا بۆ هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری لەبەرژەوەندیی عێراقداو لەسەر بنچینەی ئەو بڕیارەش هەناردەكردنی نەوتی كوردستان راگیراوە.

بەپێی رێككەوتنی هەرێم و عێراق هەرێمی كوردستان پێویستە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانی عێراق بفرۆشێت و بڕیارە داهاتەكەی بخرێتەسەر هەژمارێكی بانكی و سەرۆك وەزیرانی هەرێم مافی ئەوەی هەیە پارەی لێ دەربكات بەچاودێری سەرۆك وەزیرانی عێراق.

بەپێی پڕۆژە بودجەی 2023 و 2024 و 2025 پشكی هەرێم 12.67% و هەرێم و عێراق پابەندكراون كە جێبەجێی بكەن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار