وەزیری نەوتی عێراق وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی ئاشکراکرد
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، حکومەتی بەغدا و هەرێم گەیشتوونەتە دوایین قۆناغەکانی رێککەوتن و لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، حکومەتی ناوەندی گەیشتووەتە کۆتا قۆناغەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی هەرێم لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.
وهزیری نهوتی عێراق راشیگهیاند، سۆمۆ له پڕۆسهی واژۆكردنی گرێبهسته لهگهڵ ئهو لایهنانهی كه نهوتی ههرێم دهكڕن، بهمنزیكانه ههناردهكردنی نهوتی ههرێمی كوردستان دهستپێدهكاتهوه.
لە 25ـی ئاداری رابردووەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەلایەن توركیاوە راگیراوە ئەمەش بەهۆی بڕیارێكی دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لەپاریس، دادگاكە لەسەر سكاڵای عێراق لەدژی توركیا بۆ هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری لەبەرژەوەندیی عێراقداو لەسەر بنچینەی ئەو بڕیارەش هەناردەكردنی نەوتی كوردستان راگیراوە.
بەپێی رێككەوتنی هەرێم و عێراق هەرێمی كوردستان پێویستە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانی عێراق بفرۆشێت و بڕیارە داهاتەكەی بخرێتەسەر هەژمارێكی بانكی و سەرۆك وەزیرانی هەرێم مافی ئەوەی هەیە پارەی لێ دەربكات بەچاودێری سەرۆك وەزیرانی عێراق.
