پێنج سه‌ده‌یه سوننه‌کانى ئێران ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه
لەناو تاران‌دا (151) پەرستگای ئاینە جیاوازەکان هەیە، بەڵام هیچ مزگەوتێکی سوننەی تێدانیە
6 ساڵ لەمەوپێش
ئا: بارام سوبحى
له‌سه‌رده‌مى شائیسماعیلى سه‌فه‌وییه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران سوننه‌کانى وڵاته‌که‌یان ده‌چه‌وسێننه‌وه، بهبڕواى لێکۆڵه‌رێک هه‌ر هه‌نگاوێک به‌قازانجى لێکنزیکبونه‌وه‌ى نێوان ده‌وڵه‌تى ئێران‌و جوڵانه‌وه سوننه‌گه‌را ئێرانییه‌کان ده‌بێته هۆى دورکه‌وتنه‌وه‌ى شه‌به‌حى جه‌نگ، که‌هێزه ده‌ره‌کییه‌کان شه‌وو رۆژ گه‌لى ئێرانى پێدهتۆقێنن، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌که‌شى راست‌و خه‌ته‌رناکه.
کتێبى سوننه‌کانى ئێران جگه لهگوتهى وه‌رگێڕو پاشکۆى وێنهکانو پێشه‌کییه‌ک که د.خه‌لیل عه‌لى موراد نوسیویهتى، لێکۆڵینه‌وه‌ى 10 توێژه‌رى له‌خۆگرتوه که‌باس له ره‌هه‌نده جۆراوجۆره‌کانى ژیانى سیاسى‌و ئابورى‌و کۆمهڵایهتىو مێژویىو جوگرافى سوننه‌کانى ئێران ده‌کات، به‌رزانى مه‌لا ته‌ها کردویه‌تى بهکوردىو گۆڤارى کۆچ له‌دوتوێى (320) لاپه‌ڕه‌دا چاپ‌و بڵاوى کردۆته‌وه.
ئه‌م کتێبه بۆ؟
له‌باره‌ى ئه‌م کتێبه‌وه، وه‌رگێڕه‌که‌ى نوسیویهتى: ئه‌م کتێیه چه‌ند سه‌رنجێکى بایه‌خدار له‌خۆده‌گرێت له‌باره‌ى شوناسى ته‌وژمى سوننهگهرایى، دۆخى ئاڵۆز‌و کێشمه‌کێشه مه‌زهه‌بییه‌کان، بهربهستو قۆرته ده‌ستورییه‌کان، رێگریکردنو به‌شدارى پێنه‌کردنى سیاسى، سستى گه‌شه‌پێدانى ئابوریى، پاشکه‌وتنى فه‌رهه‌نگى‌و ئه‌و قه‌یرانه زۆر‌و زه‌وه‌ندانه‌ى له‌کۆمارى ئیسلامى ئێران‌دا دوچارى گروپه ئیتنییه‌کان بۆته‌وه. تێیدا به‌وردى تیشک خراوه‌ته‌سه‌ر نه‌خشه‌ى دابه‌شبونى پارت‌و رێکخستنه سیاسییه‌کان، که‌سایه‌تییه بهههژمونو کاریگه‌ره‌کان، خواست‌و داواکارییهکانو جیاکارییه مه‌زهه‌بیه‌کان له‌م وڵاته‌دا.
وه‌رگێڕ له‌به‌شێکى دیکه‌ى نوسینه‌که‌یدا، ده‌نوسێت: کتێبى «سوننه‌کانى ئێران» ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کى ناوازه‌ى ئه‌کادیمییه له دۆخى سیاسى، ئابوریى، کۆمهڵایهتیىو فه‌رهه‌نگى سوننه‌کان بهگشتىو سهنگو خه‌باتى کورد له‌ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان به‌تایبه‌تى.
که‌ى ئێران بووه ده‌وڵه‌تێکى شیعه‌گه‌را؟
مێژوى شارستانیهتو فه‌رهه‌نگى ئێران بۆ پتر له دوو هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئاینى ئیسلام له‌کۆتایى خه‌لافه‌تى ئه‌بوبه‌کرى سدیق یه‌که‌م خه‌لیفه‌ى راشیدین گه‌یشته وڵاتى فارس. له‌وکاته‌وه هه‌تا هاتنه سه‌ر ته‌ختى شائیسماعیلى سه‌فه‌وى واته له (642 – 1502) زاینى، بۆ ماوه‌ى نزیکه‌ى نۆ سه‌ده مۆرکى سوننهگهرایى به‌سه‌ر ئێران‌دا زاڵبوو.
له‌ساڵى (1502) شائیسماعیلى سه‌فه‌ویی مه‌زهه‌بى شیعه‌ی وه‌کو مه‌زهه‌بى فه‌رمى ده‌وڵه‌ت راگه‌یاند، له‌کاتێکدا سێ له‌سه‌ر چوارى ئێران سوننه بوون. له‌وساوه تائێستا مێژوى ئێران ئاراسته‌یه‌کى نوێى وه‌رگرتوه، به‌جۆرێک تائێستا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه لهڕێکخستنى فره‌ڕه‌نگیى کۆمهڵگهیى به‌شێوه‌یه‌کى بنیاتنه‌رو زامنکارى پاراستنى یه‌کێتیى دهوڵهوتو کۆمه‌ڵگه، چونکه حکومه‌تێکى سهرکوتکارو سته‌مکار بووه.
له‌دواى نه‌مانى سه‌فه‌وییه‌کان، به‌دواى یه‌کدا هه‌ریه‌که لهئهفشارو قاجارو په‌هله‌وى هاتنه سه‌ر ته‌خت، به‌ڵام هه‌ڵوێستیان به‌رانبه‌ر سوننه نه‌گۆڕا. مه‌رجه‌عى سوننه‌کانى ئێران شێخ عه‌بدولحه‌مید ئیسماعیل زههى، ده‌ڵێت: به‌لاى په‌هله‌وییه‌کانه‌وه پرسى دهسهڵاتو پاراستنى ته‌نها پرسى گرنگ بوو، بۆیه جیاوازییان له‌نێوان سوننه‌و شیعه‌دا نه‌ده‌بینى. به‌ڵام لێکۆڵه‌رێک ده‌ڵێت: له‌ده‌ورانى شادا جیاوازى ره‌گه‌زى نه‌وه‌ک مه‌زهه‌بى هه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ى سوننه‌کان فارس نه‌بوون، بۆیه وه‌کو هاوڵاتى پله دوو تهماشادهکرانو به‌ئاشکرا له‌بوارى ئیدارى‌و وه‌زیفیدا په‌راوێزده‌خران.
جوگرافیا‌و ئامارى سوننه‌کان
سوننه‌کان له‌زۆر ناوچه‌دا بڵاوبونه‌ته‌وه، بوونى جوگرافییان پتر له‌سنوره‌کانى ئێراندایه نه‌وه‌کو له‌نێوه‌ندى وڵات‌دا. به‌تایبه‌ت سنوره‌کانى باکورى رۆژئاوا‌و باکورى رۆژهه‌ڵات. خاڵیبونى مه‌زنه شاره‌کان له‌سوننه‌کان زۆر لهکۆڵهران ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌و سهرکوتو چه‌وساندنه‌وه‌و له‌نێوبردنه نیمچه کۆمهڵییهى که‌دوچارى تایه‌فه‌ى سوننه‌و زانایانى بۆته‌وه. هه‌رچه‌نده «سه‌د له‌سه‌د رژێمى ئێران‌و ده‌سه‌ڵاتدارانى فه‌رمانڕه‌وا هه‌رگیز داننانێن به‌هیچ چۆرتمو ناڕه‌حه‌تییه‌کى سوننه‌کاندا، ئه‌گه‌ریش دان به‌شتێکدا بنێن بهههڵسوکهوتى تاکه‌که‌سى نێوى ده‌به‌ن».
سوننه‌کانى ئێران له‌کوردو بلوچو تورکمان‌و بڕێکى که‌م له‌عه‌ره‌ب پێکدێن، ژماره‌یه‌کى ورد له‌باره‌یانه‌وه له‌به‌رده‌ستدا نیه، به‌گوێره‌ى ئامارى ساڵى (2011)، رێژه‌ى سوننه‌کان به‌نزیکه‌ى هه‌شت ملیۆن که‌س له‌کۆى 75 ملیۆن حه‌شیمه‌تى ئێران داده‌نرێت.
توێژه‌رێکى شاره‌زا له‌کاروبارى ئێران، دابه‌شبونى ئیتنیکى ئێران به‌م جۆره مه‌زه‌نده ده‌کات: فارس لەسەدا (51)، ئازه‌رى لەسەدا (24)، جیلکىو مازنده‌رانى لەسەدا (8)، کورد لەسەدا (7)، عه‌ره‌ب لەسەدا (3)، لوڕ‌و بلوچو تورک هه‌ریه‌که‌و لەسەدا (2).
ده‌ستورو ئیداره‌ى ئێران
له‌ساڵى (1979) رژێمى پاشایه‌تى روخێنراو کۆمارى ئیسلامى ئێران راگه‌یه‌نرا، له‌ماده‌ى (12)ى ده‌ستورى ئێران له‌ساڵى (1979) هاتوه: ئاینى فه‌رمى له‌ئێران بریتییه لهئیسلامو مه‌زهه‌بى جهعفهریى دوانزه ئیمامى، ئه‌م پره‌نسیپه چه‌سپاوه‌و هه‌تا هه‌تایه قابیلى گۆڕانکارى نیه. به‌و هۆیه‌وه زۆربه‌ى پۆسته فه‌رمیه‌کان به‌پێى ده‌ستور بۆ باوه‌ڕدارانى شیعه قۆرخکراوه. هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ى مادده‌کانى (144و 162) ده‌ستور، که‌مینه ئاینیه‌کان هیچ مافێکیان نیه بۆ وه‌رگرتنى پۆستى باڵا له‌سوپا یان له ده‌زگاى دادوه‌ریدا.
ته‌نها شوێنى رێگه‌پێدراو بۆ نوێنه‌رایه‌تى سوننه‌کان، ئه‌نجومه‌نى شورا «پارله‌مانه«، به‌ڵام له‌م دامه‌زراوه‌یه‌شدا نوێنه‌رایه‌تى که‌مینه‌کان به‌پێى کۆتایهکى دیاریکراوه، واته ژماره‌یان هه‌رگیز زیاد ناکات. هه‌روه‌ها حکومه‌تیش هه‌وڵى سه‌رخستنى ئه‌و که‌سایه‌تیه سوننیانه ده‌دات که له‌خۆیه‌وه نزیکن نه‌وه‌ک ئه‌وانه‌ى گوزارشت له خواستى سوننه‌کان ده‌که‌ن. به‌جۆرێک سوننه‌کان ژماره‌یان له (20) پارله‌مانتار تێپه‌ڕ ناکات، له‌کاتێکدا له‌کۆى (270) کورسی پارله‌مان، هه‌ر (200) هه‌زار شیعه‌یه‌ک بهنزیکهیى پارلهمانتارێکیان هه‌یه.
توێژه‌رێک ئاشکراى ده‌کات سه‌رجه‌م بودجهکانى حکومه‌ت که‌ته‌رخانکراوه بۆ خزمه‌تکردنى ناوچه سوننه‌نشینه‌کان، به‌درێژایى سێ ده‌یه‌ى رابردوو، ناگاته بودجه‌ى یه‌ک پارێزگا له پارێزگا ناوه‌ندییه‌کان. هه‌روه‌ها شێخ عه‌بدولحه‌مید ئیسماعیل زههى مه‌رجه‌عى ئاینیى ئه‌هلى سوننه له‌ئێران ده‌ڵێت: تاقه که‌سێک له‌ئه‌هلى سوننه نه‌بۆته جێگرى سه‌رۆک یان وه‌زیر، جێگرى وه‌زیر، باڵیۆز، پارێزگار، ته‌نانه‌ت له‌ناو هێزه چه‌کداره‌کاندا ئه‌هلى سوننه هیچ بونێکى نیه«.
تاران خاڵییه له‌مزگه‌وت
هه‌رچه‌نده سیستمى حکومڕانى له‌ئێراندا ئاینیه، به‌ڵام له‌هیچ مه‌زنه شارێکدا کهزۆرینهى شیعه بێت مزگه‌وتى سوننه‌ى تێدانیه، وه‌کو ئهسفههانو شیراز‌و یه‌زدو تارانى پایته‌خت که‌پتر له دوو ملیۆن سوننه‌ى تێدایه. له‌سه‌رتاسه‌رى ئێران‌دا ته‌نها (250) مزگه‌وت بۆ سوننه‌کان هه‌یه. ته‌نها له‌شارى تارانى پایته‌ختى ئێران‌دا (67) په‌رستگاى جوله‌که هه‌یه، له‌کاتێکدا ژماره‌یان (25) هه‌زار که‌سه. به‌گشتى (151) په‌رستگاى ئاینزا جیاوازه‌کان جگه‌له سوننه هه‌یه.
له‌لایه‌کى دیکه‌وه حکومه‌ت ژماره‌یه‌ک مزگه‌وتى روخاندوه، هه‌روه‌ها حکومه‌ت قوتابخانه ئاینیه به‌ناوبانگه‌کانى داخستوه، بڕێک له‌پیاوه ئاینییه بهدیمهنهکانى دورخستۆته‌وه‌و سوکایه‌تى بهشێخانى سوننه ده‌کرێت. ته‌نانه‌ت سه‌رپه‌رشتیکردنى خوێندنى قوتابخانه ئاینیه‌کانى سوننه خراوه‌ته ئه‌ستۆى وه‌زاره‌تى ئیتلاعاته‌وه.
که‌مینه‌ى سوننه‌و ئۆپۆزسیۆنى شیعه
توێژه‌ران کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌هۆى ئه‌و داخرانه سیاسى‌و مهزههبییهى ئێرانه‌وه، ئه‌هلى سوننه زۆرترین ناڕه‌حه‌تى بینیوه، تا ئه‌وڕۆکه‌ش زۆرترین تاوان ده‌رهه‌ق بهسوننهکان ده‌کرێت.
هه‌رچه‌نده له‌ئێراندا باڵێکى شیعه هه‌یه که بهئۆپۆزسیۆنو ریفۆرمخواز ناوده‌برێت، به‌ڵام به‌راورد بهسوننهکان، دۆخى ئه‌وان باشتره، به‌به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى هه‌ر له‌سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕشه‌وه سوننه‌کان لهدهرێى به‌شدارى سیاسى‌و فه‌رهه‌نگى‌و کۆمه‌ڵایه‌تى ئێرانن، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنى شیعه‌ى ریفۆرمخوازى هه‌لى باڵایان دراوه‌تێ وه‌کو سه‌رۆکایه‌تى وڵات له‌لایه‌ن ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌نى سه‌درو هاشمى رهفسنجانىو محه‌مه‌دى خاته‌مى، که به‌پله‌ى جیاواز چونه‌ته به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆنه‌وه.
رێکخستن‌و بزاڤه سیاسیه‌کانى سوننه
جوڵانه‌وه‌و پارته سیاسییه هاوچه‌رخه ئاینییهکانى سوننه، که‌وتونه‌ته ژێر کاریگه‌رى جوڵانه‌وه‌و پارته ئیسلامییه‌کان له‌وڵاتانى عهرهبىو ئیسلامى گه‌وره‌و هاوسێدا، هه‌روه‌ها که‌وتونه‌ته ژێر کاریگه‌رى پەیڕهوو رێچکه فیکرییه باوه‌کان تێیاندا، چونکه زۆربه‌ى زانایانى سوننه‌ى ئێران ده‌رچوى زانکۆ ئیسلامیه‌کانى مه‌دینه‌و پاکستان‌و ئه‌زهه‌رن. قوتابیه‌کانیان له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و کتێب‌و ئه‌ده‌بیاته فێرده‌که‌ن که له‌وێ فێرى بوون.
مۆرکى گشتى رێکخستن‌و بژاڤه سوننه‌گه‌راکان زانستیىو ئاشتیانه‌یه، زاناکان دایانمه‌زراندون نه‌وه‌کو شۆڕشگێڕان، کێشه‌ى بنه‌ڕه‌تییان دادپهروهرىو یه‌کسانییه لههاوڵاتیبونو مافه مهدهنىو سیاسییه ته‌واوه‌کاندا.
توێژه‌رێک ده‌ڵێت: هه‌ر هه‌نگاوێک به قازانجى لێکنزیکبونه‌وه‌ى نێوان ده‌وڵه‌تى ئێران‌و جوڵانه‌وه سوننه‌گه‌را ئێرانییه‌کان ده‌بێته هۆى دورکه‌وتنه‌وه‌ى شه‌به‌حى جه‌نگ، که هێزه ده‌ره‌کییه‌کان شه‌وو رۆژ گه‌لى ئێرانى پێدهتۆقێنن، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌که‌شى راست‌و خه‌ته‌رناکه.
سروشتى پارته سیاسیه‌کانى سوننه
زۆربه‌ى پارته سوننه کوردییه‌کان له‌ژێر کاریگه‌رى چهپدانو ترپه‌ى دڵى چه‌پى ئێرانین، به‌هۆى نزیکى ناوچه سوننیه‌کان له‌تارانه‌وه، چونکه به‌درێژایى ماوه‌کانى رابردوو تاران په‌ناگه‌ى رێبه‌رانى کۆمۆنیستى ئێرانى بوو. هه‌رچى بلوچه سوننه‌کانه، پارت‌و رێکخراوه‌کانیان هه‌ڵگرى مۆرکى ئاینیى سه‌له‌فین، بڕێکیان که‌وتونه‌ته ژێر کاریگه‌رى بیرى سه‌له‌فیزمى جیهادى، به‌هۆى چونى موجاهیدانى له‌ڕێگه‌ى بلوچستانه‌وه بۆ شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ داگیرکاریى سۆڤیەتىو پاشان ئه‌مه‌ریکى، هۆکارێکى دیکه‌ش نزیکى بلوچستانه له‌شوێنى رێکخراوى ئه‌لقاعیده لهبلوچستانى پاکستان‌و ئه‌فغانستان.
هه‌رچى عه‌ره‌بى سوننه‌یه له‌باشورى ئێران له‌ڕێکخستنه سه‌له‌فییه جیهادییه‌کان نزیکترن، هه‌ندێکى تریان جوڵانه‌وه‌ى میانڕۆى ئاینین به‌گرتنه‌به‌رى بیرى سوننه‌ى میانڕۆ لهمهککهو مه‌دینه‌و ئه‌زهه‌ره‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتوه. بڕێکى تریشیان بۆ شه‌ڕکردن خۆیان گه‌یاندۆته ئهفغانستانو له‌پاڵ ئه‌لقاعیده‌و تاڵیباندا ده‌جه‌نگن.
سوننه‌و ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان
له‌باره‌ى پێگه‌ى سوننه‌کان له‌نێو ململانێکانى نێوان ئێران‌و ده‌وڵه‌تاندا، توێژه‌رێک ده‌ڵێت: ناکۆکییه ههرێمىو نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له‌نێوان حکومه‌تى ئێران‌و وڵاتانى تر، رۆڵى گێڕاوه لهتوندبونهوهو که‌مکردنه‌وه‌ى قه‌باره‌ى داواکارییه‌کانى گه‌لانى ئێران. ده‌وڵه‌تانى رۆژئاوایى ئه‌م کارته‌یان له‌خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیاندا به‌کارهێناوه، به‌بێ ئه‌وه‌ى کۆمه‌کێکیان پێشکه‌ش بکه‌ن که شایانى باسکردن بێت.
ئه‌و توێژه‌ره، ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تانى رۆژئاوایى کاتێک ناکۆکییه‌کانیان له‌گه‌ڵ تاران‌دا په‌ره‌ده‌سێنێ، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سکى خۆیان کارتى گه‌لان به‌کارده‌هێنن، ده‌چنه نێو هاوپه‌یمانێتیه‌وه له‌سه‌ر حیسابى گه‌لان له‌هه‌ر ده‌مێکدا بیانه‌وێت. وه‌ختێک به‌رژه‌وه‌ندییان نه‌بێت له که‌ناڵه‌کانى راگه‌یاندنه‌وه باس له‌کێشه‌کانیان ده‌که‌ن، بگره هه‌نگاو ههڵدهگرنو داواى مافه‌کانیشیان ده‌که‌ن، پشتیوانى لۆجیستى پێشکه‌ش به‌پارته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌که‌ن، کاتێکیش ناکۆکییه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا کۆتایى پێدێت، رێبه‌ره‌کانیان راده‌ستى حکومه‌تى ئێرانى ده‌که‌نه‌وه. که‌واته پشتیوانى ده‌ره‌کى گه‌لان په‌یوه‌سته به‌ئاستى په‌یوه‌ندى ده‌وڵه‌تان به‌حکومه‌تى تارانه‌وه، ئه‌و دۆخه تا ئه‌وڕۆکه‌ش به‌رده‌وامى هه‌یه.
پێڕیستى توێژینه‌وه‌کان
ئه‌و (10) توێژینه‌وه‌یه‌ى له‌م کتێبه‌دا هاتوون، ناونیشانه‌کانیان به‌م شێوه‌یه‌یه: ته‌ڵاڵ عتریسى: ئێرانى مێژوو واقیعى هاوچه‌رخ، د.ڕه‌زوان زیاده: قه‌یرانى که‌مینه سوننیه‌کان له‌کۆمارى ئیسلامى ئێران‌دا، د.ئیدریس لکرینى: رێکخستنى فره‌ڕه‌نگیى کۆمهڵگهیى لهئێرانو بارودۆخى سوننه‌کان، عه‌لى لاڤى: سوننه‌کانى ئێران، عیمران سه‌میح نه‌زال: پوخته‌یه‌ک ده‌رباره‌ى ئێستاى سوننه‌کان له‌ئێران، عه‌لى ئه‌لحوسێنى: سوننه‌کانى ئێران: کۆڵینهوهیهکى سۆسیۆ سیاسییه له‌باره‌ى بارودۆخى پێکهاتنى هۆشیاریى ده‌سته‌جه‌معى تایفه‌یه‌ک، عه‌باس ئهلمورشید: که‌سایه‌تییه‌کانى بیرى سوننهگهرایى له‌ئێرانى هاوچه‌رخدا، محه‌مه‌د عهواویده: جوندوڵڵا له‌ئێران: شۆڕشێکى جه‌ماوه‌ریى خاوه‌ن مه‌یلى سه‌له‌فیى، محه‌مه‌د حه‌سه‌ن فه‌لاحییه: کاریگه‌رییه ده‌ره‌کیه‌کان له‌سه‌ر سوننه‌کانى ئێران، ئه‌حمه‌د ئهلحهمدى: ده‌رباره‌ى مافخوازیى سوننه‌کانى ئێران: تهمتومانى ژمارهکانو مۆته‌که‌ى مانه‌وه.