دانە گاز: بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لە کوردستان سەدا 9.5 زیادیکردووە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمپانیای دانە غاز ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکردوە کە تێکڕای بەرهەمهێنانی ‌غاز لە چارەگی یەکەمی ئەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 9.5% بەرز کردوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بەتێکڕایی 50 ملیۆن پێ سێجا بوە لە ڕۆژێکدا لە چارەگی سێیەمی ساڵی ڕابردودا، بەڵام لە چارەگی یەکەمی ئەمساڵدا توانراوە 500 ملیۆن پێ سێجا غاز لە یەك ڕۆژدا بەرهەم بهێندرێت.

هەروەک ئاشکرایشیکردوە کە کۆمپانیاکە کاتێکی دیکەی داناوە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر بۆ 250 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێکدا تا مانگی نیسانی ساڵی 2024.

کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی، گەورەترین کۆمپانیای کەرتی تایبەتە لە بواری گازی سرووشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار