لە ١٦ مانگی ڕابردوودا ٧٩ کرێکار لە شوێنی کار گیانیان لەدەستداوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا، بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار ئاماری قوربانیانی كرێكارانی لە ساڵی ڕابردوو چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بڵاوكردەوە وبە پێی ئامارەکان لە ١٦ مانگی ڕابردوودا ٧٩ کرێکار لە شوێنی کار گیانیان لەدەستداوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا، بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار ئاماری قوربانیانی كرێكارانی لە ساڵی ڕابردوو چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە: ساڵی ڕابردوو لە هەولێر ٢٤ كرێكار و لە سلێمانی ٢١ كرێكار و لە هەڵەبجە پێنج كرێكار و لە دهۆك نۆ كرێكار گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکانی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، لە چوارمانگی سەرەتای ئەمساڵەوە لە هەولێر پێنج كرێكار و سلێمانی شەش كرێكار لە هەڵەبجە یەک کرێکار و لە دهۆک دوو کرێکا ر و لە دەرەوەی ناوچەکانی هەرێم شەش کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار ڕاشیگەیاند، جگە لە گیان لەدەستدانی كرێكاران، هەزاران كرێكار بریندار و كەمئەندام بوون و توانای كاركردنیان نەماوە و شوێنەكانی كاركردن مەترسییەكانی ئێجگار زۆرە بۆ کرێکاران
لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکانەوە ئاماژە بەوەکرا، هۆكاری ڕوداوهكانیش بریتین لە داڕمان كارهبا گرتن و كهوتنه خوارهوه و سوتان بون بهژێر ئامرازهكانی كارهوه.
