گوندى گەڵاڵە لە قەزاى ماوەت بۆردومان کرا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

قایمقامی قەزای ماوەت ڕایگەیاند دەوروبەری کاتژمێر 11 ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تورکیا بە دوو درۆن دەوروبەری گوندی گەڵاڵەی بۆردوومان کرد، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە.

کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت  رایگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئایاری 2023 بە درۆن  نزیک گوندی گەڵاڵە لە سنووری قەزای ماوەت دووجار بۆردوومانکرا".

ئاماژەی بەوەشکرد "بۆردوومانەکە زیانی گیانی نەبوەو کۆتایی هاتووە و هاوڵاتییان سەلامەتن .

هێرشەکانی تورکیا لە سنوری هەرێم چەندین ساڵە بەردەوامە بەپێی راپۆرتێكی رێكخراوی CPT لەئابی 2015ەوە تاكانوونی یەكەمی 2021، سوپای توركیا زیاتر لە چوار هەزار هێرشی ئاسمانی و تۆپهاوێژی و زەمینی لەهەرێمی كوردستان و باكوری عێراقدا ئەنجامداوە.

 لەماوەی نزیكەی حەوت ساڵدا لە 88 هێرشدا سوپای توركیا هاووڵاتیانی مەدەنی بەئامانجگرتووەو بەشێوەیەك كە لەئابی 2015ەوە تاكانوونی یەكەمی 2021،  98 بۆ  123 كەسی مەدەنی شەهیدبوون و 134 بۆ 161 كەسی دیكە  برینداربوون.

وەك لەڕاپۆرتی رێكخراوەكەدا ئاماژەی پێكراوە لەو رێژەیەی قوربانیاندا، 55 یان لەكاتی جوتیاری یاخود لەوەڕاندنی ئاژەڵەكانیاندا شەهیدبوون، لە 87٪‏ی شەهیدەكان پیاون و لە 13٪‏شیان ژنن، هەروەها شەش لەشەهیدەكان منداڵن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار