کلچدارئۆغلۆ لە وان: ئیدی کەس بەهۆی ناسنامەکەیەوە گۆشەگیر ناکرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی ئۆپۆزسیۆن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا راگەیاند، ئێمە ئاشتی و دیموکراتی دەهێنینە تورکیا و کەس بەهۆی ئایین و ناسنامەکەیەوە ئیدی گۆشەگیر ناکرێت.

کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی ئۆپۆزسیۆن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی و سەرۆکی گشتی جەهەپە بە یاوەری ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆکی گەورەشارەوانی ئەستەنبوڵ و شاندێکی جەهەپە لە شاری وان باکوری کوردستان کۆبونەوەیەکی گەورەی جەماوەری ئەنجامدا. لە کۆبونەوە جەماوەریەکەدا کە زۆربەی بەشداربووان لایەنگرانی پارتی چەپی سەوز (هەدەپە) بوون، ئاڵاکانی جەهەپە و پارتی چەپی سەوز بەرز کرانەوە و پشتگیری خۆیان بۆ کلچدارئۆغلۆ دیار کرد.

کلچدارئۆغلۆ بۆ جەماوەر قسەی کرد و ئاماژەی بە کێشەکانی شاری وانی باکوری کوردستاندا و بەڵێنی خزمەتکردنی بە خەڵکی شارەکەدا و وتی، " من لە ناوچەی ئەرجیشی وان دەستم بە خوێندن کرد. ئێستا لە یەکێک لە شارە جوانەکانی جیهان میوانم. هەموو کێشەکانی ئەم شارە دەزان. دەزانم کێ چی کردووە. بەڵێنێکم بۆ هاوڵاتیانی شارەکە ئەمەیە. ئارامی و ئاشتی دەهێنینە وڵات. هیچ کەسێک ئیدی بەهۆی ئایین و ناسنامەکەیەوە گۆشەگیر ناکرێت."

باسی ئەوەشی کرد کە دەسەڵات هەموو یاساکانی پێشێل کردووە و ئاماژەی بەوەکرد، هەموو کێشەکان چاتەسەر دەکەم. بڕۆن دەنگ بدەن. دەنگ بدەن و دەسەڵات دەرووخێنین. دەمانەوێت بە ئارامی لە وڵاتەکەمان بژین. ئیدی سەردەمی جیاکاری تەواو بووە. "

هاوپەیمانی رەنج و ئازادی کە لە هەدەپە و شەش پارتی چەپ پێک دێت، دوای ئەوەی چەند بەڵێنێکی لە کلچدارئۆغلۆ وەرگرت، چەند رۆژ لەمەوبەر بە شێوەیەکی فەرمی رایگەیاند کە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا پشتگیری لە کلچدارئۆغلۆ دەکەن و تاکە ئامانجیان ئەوەیە کە کۆتایی بە دەسەڵاتی ئەردۆغان بهێنن

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار