ئەحمەد تورک: هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار هەلێکی گەورەیە بۆ چارەسەری پرسی کورد

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هاوڵاتی

ئەحمەد تورک سیاسەتمەداری ناسراوی باکوری کوردستان رایگەیاند، گەلی کورد بۆ کۆتاییهێنان بە سیاسەتی فشار، توندوتیژی و رەتکردنەوە، لە ١٤ی ئایاردا وڵامی پێویست دەدەنەوە و وتی، " هەڵبژاردنەکان هەلێکی گەورەیە بۆ چارەسەری پرسی کورد."

ئەحمەد تورک لە شاری میرسینی تورکیا بەشداری لە کۆبونەوەیەکی فراوانی پارتی چەپی سەوز لەبارەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ١٤ی ئایار کرد. تورک لە قسەکانیدا باسی گرنگی ئەم هەڵبژاردنانە کرد و وتی، " لە تورکیا بە گشتی کێشەی دیموکراسی هەیە، ئەگەر دیموکراسی جێگیر ببێت، سیستمێکی دیموکرات بنیات بنرێت، کێشەی کوردیش لەو نێوەندەدا چارەسەر دەبێت."

هەروەها باسی ئەوەشی کرد کە چارەسەری کێشەکان لە دەوری بەهاکانی دیموکراسی دەبێت. بە تایبەتی گەلی کورد بۆ مسۆگەرکردنی دیموکراسی باجێکی زۆری داوە و بەردەوامە لە قوربانیدان. ئەمڕۆ ١٠ هەزار سیاسەتمەداری کورد لە زندانەکاندان. لە تورکیا فشارێکی زۆر لەسەر شۆڕشگێر و دیموکراتخوازان هەیە. بۆیەش دەبێت ئامانجەکە کۆتاییهێنان بێت بە فاشیزم."

قسەکانی ئەحمەد تورک لە کاتێکدایە کە نۆ رۆژ بۆ هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار ماوە و پارتی چەپی سەوز لە ٦٥ پارێزگای تورکیا دەستی بە بانگەشە کردووە و وەک بەرپرسانی پارتەکە رایانگەیاندووە، ئامانجی هەیە زیاتر لە ١٠٠ کورسی پەرلەمان بەدەست بهێنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار