قوباد تاڵەبانی: دۆخی سلێمانی باش نییە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ لەمیانی وتارێکدا لە "دیداری عێراق بۆ سەقامگیری و بوژانەوە ڕایگەیاند، ستراتیژی ئەوان بۆ گاز ئەوەیە کە یەکەمجار هاوڵاتیان سودی لێوەربگرن و ئێستا "لە دۆخێکدا نین بیر لە هەناردەکردنی گاز بکەینەوە".

تیمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، لەمانگی تشرینی دووەمەوە بەشداری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران ناكەن ،نیگەرانییەكانی تیمی یەكێتی سێ پاكێجەو یەكێكیان پەیوەندی بەدۆخی دارایی و مووچەوە هەیە لەسلێمانی .

سەبارەت بە دۆخی سلێمانیش جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا، "دۆخی سلێمانی باش نییە، هاوڵاتییان دڵخۆش نین و ناڕازین لە شێوازی دابەشکردنی نادادپەروەرانەی داهات".

ئەوەشی خستەڕو، "لە دوای تێپەڕاندنی یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق، کار دەکەن بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستانیش دوای نزیکەی 10 ساڵ ببێتە خاوەنی یاسای بودجەی خۆی بەجۆرێک کە داهاتەکان بەشێوەیەکی شەفاف و دادپەروەرانە و بەبێ جیاوازی و مەبەستی سیاسی بەسەر هەمو هاوڵاتییان و شاروشارۆچکەکاندا دابەش بکرێت".

قوباد تاڵەبانی:" دۆخی سلێمانی باش نییە"

هاوکات  لەبارەی هەناردەکردنی گاز، رایگەیاند، "پێویستە ستراتیژی نوێ بەکاربهێنن چ بۆ بەکارهێنانی لە ناوخۆ و چ بۆ هەناردەکردنیشی لە داهاتودا، بۆ ئەمەش لەم قۆناغەدا پێویستیمان بە پەرەپێدان و پێشخستنی زیاتری کێڵگەکانی گازە بۆ ئەوەی بتوانین پێویستییەکانی ناوخۆ دابین بکەین چ بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و چ بۆ کارگەکانی پیشەسازی و دابینکردنی پێویستییەکانی ماڵان".

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد، "پێویستە هەوڵبدەین گاز بکەینە شتێکی دیکە و سودێکی زۆری لێوەربگرین وەکو ئەوەی روسیا لە بازاڕەکانی جیهان دەیفرۆشێت"

سەبارەت بە یاسای نەوت و گازیش ئاماژەی بەوەکرد، رێککەوتنی کۆتایی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر دەستپێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوت، زەمینەیەکی باشی بۆ رێککەوتن لەسەر یاسای نەوت و گاز رەخساندوە. 

قوباد تاڵەبانی:" گرنگ نییە کێ نەوت دەفرۆشێت، بەڵکو گرنگ ئەوەیە داهاتی زیاتر دەست بکەوێت"

قوباد تاڵەبانی روونیکیردەوە، "گرنگ نییە کێ نەوت دەفرۆشێت، بەڵکو گرنگ ئەوەیە داهاتی زیاتر دەست بکەوێت و ئەو داهاتە بە شێوەیەکی شەفاف و دادپەروەرانە دابەش بکرێت، هەروەها پلانیش هەبێت کە بەشێکی گرنگی ئەو داهاتەش بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدانی ئابوری و دروستکردنی هەلی کار بۆ هاوڵاتییان تەرخان بکرێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار