ئەمریکا داوای ئازادکرندی کەشتییەک لە ئێران دەکات

کۆشکی سپی: ئێران کەشتییەکی ناچار کردوە سنورە ئاوییەکان ببەزێنێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



ئەمریکا داوا لە ئێران دەکات ئەو کەشتییەکی نەوتهەڵگر ئازاد بکات کە لە گەروی هورموز دەستی بەسەردا گرتوە و کۆشکی سپی زانیاریی و تۆماری چۆنیەتی دەستبەسەرداگردنی کەشتییەکە بڵاو دەکاتەوە.

دەنگی ئەمریکا (VOA) بڵاوی کردوەتەوە؛ ئەمڕۆ چوارشەممە کۆشکی سپی داوای ئازادکردنی ئەو کەشتییەی لە کۆماری ئیسلامی ئێران کردوە کە لە ئاوەکانی کەنداو بە ئاڵای پەنەما لە لایەن سوپای پاسدارنەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەمریکا وێنە و تۆماری ڤیدیۆیی چۆنیەتی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی بڵاو کردوەتەوە و رایگەیاندوە؛ بەلەمەکانی سوپای پاسداران ئەو کەشتییەیان ناچار کردوە رێڕەوی خۆی بە ئاڕاستەی  سنورە ئاوییەکانی ئێران بگۆڕێت و داواتر دەستی بەسەردا بگیرێت.

وتەبێژێک بە ناوی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا لە کۆشکی سپی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە؛ ئەو کارەی ئێران پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە بە دەستوەردانی ئێران لە مافی کەشتیوانیی سنوری نێودەوڵەتیی ئاوەکانی کەنداو لەقەڵەم دەدرێت بۆیەوە واشنتۆن ئەو هەنگاوە رەت دەکاتەوە.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی ئەمریکا کە ناوی ئاشکرا نەکراوە؛ هەنگاوەکەی سوپای پاسداران بۆ دەسەتبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکە نابەرپرسیارانەیە و هەڕەشەیەکە بۆ ئاسایشی دەریایی و ئابوریی جیهان.

رۆژی چوارشەممە سوپای پاسداران لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد؛ دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە ئاوەکانی کەنداودا گرتوە و ئەوەش دووەمین کەشتی نەوتهەڵگرە کە ئێران لە ماوەی پێنج رۆژدا دەستی بەسەردا گرتوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار