ئیسرائیل: ئێران توانای دروستکردنی پێنج بۆمبی ئەتۆمیی هەیە

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشەی کاردانەوەی توند لە دژی ئێران دەکات

ئەسینا؛ یوئاڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دیدارێکیدا لەگەڵ وەزیری بەرگریی یۆنان

یەک ساڵ لەمەوپێش



بەرپرسێکی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت ئێران دەتوانێت ژمارەیک بۆمبی ئەتۆمیی دروست بکات و هەوڵی بەهێزکردنی پێگەی سەربازیی خۆی لە سوریا دەدات.

یوئاڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دیدارێکیدا لەگەڵ وەزیری بەرگریی یۆنان رایگەیاند؛ ئێران لە ئێستادا کەرەستەی پێویستی بۆ دروستکردنی پێنج بۆمبی ئەتۆمیی هەیە و ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ ئەو مەبەستە بەرز کردوەتەوە.

گاڵانت لەو دیدارەدا وتویەتی: ئێران بە پشتیوانیی کردن لە چەکدارانی فەلەستین و بەهێزکردنی بنکە سەربازییەکانی لە سوریا و پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ زیاتر لە 90% ، دەبێتە مەترسییەکی گەورە لە ناوچەکە.

بە وتەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: لە شەش مانگی رابردودا ئێران ژمارەی هێزەکان و بنکە سەربازییەکانی لە سوریا زیاتر کردوە و لەو ماوەیەدا لە رێگەی فڕۆکەوە چەک و کەرەستەی سەربازیی بۆ ئەو وڵاتە رەوانە کردوە.

وەزیری بەرگریی هۆشداریی داوە کە وڵاتەکەی رێگە نادات پێگەی سەربازیی ئێران لە سوریا بەهێزتر بێت و هەر هێرشێک لە خاکی ئەو وڵاتەوە بە توندترین شێوە وەڵام دەداتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار