٢٠ هەزار ئالودەبوی ماددە هۆشبەرەکان لە سەر شەقامەکانی تاران دەژین

لە هەر 100 بەندکراوی ئێران 43 کەسیان بە هۆیی ماددەی هۆشبەرەوە بەند کراون

ژمارەیەک ئالودەبوی ماددە هۆشبەرەکان کە بە مەبەستی چارەسەرکردن رەوانەی کامپەکانی تایبەت بە ئالودەبوان لە ئێر

یەک ساڵ لەمەوپێش



ژمارەی ئالودەبوانی ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگای تاران بەرز دەبێتەوە و بەپرسێکیش ئاشکرای دەکات نزیکەی نیوەی بەندکراوانی ئێران پەیوەندییان بە ماددە هۆشبەرەکانەوە هەیە.

مستەفا هادی زادە، ئەمینداری ئەنجومەنی هەماهەنگی بۆ بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگای تاران رایگەیاند؛ 25 هەزار کەسی ئالودەبو بە ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگاکەدا دەستنیشان کراون کە 20 هەزاریان لەسەر شەقامەکانی تارانی پایتەخت دەژین و هیچ شوێنێکی نیشتەجێبونیان نییە.

هادی زادە وتویەتی: هیچ کەس و لایەنێک ئامادە نییە ئەو ئالودەبوانە لەخۆیان بگرن کە لەسەر شەقامەکانی پایتەخت دەژین و بە پێی یاسا تەنها دەتوانرێت سێ مانگ دەستبەسەر بکرێن.

بەوتەی ئەو لە هەر 100 کەس کە لە زیندانەکانی ئێران بەند کراون 43 کەسیان بە تۆمەت و تاوانی بازرگانیی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە بەند کراون.

لە ئامارەکانی ئێراندا دەرکەوتوە زیاتر لە 12 ملیۆن کەس لەو وڵاتە ماددەی هۆشبەر بەکار دەهێنن کە زیاتر لە پێنج ملیۆن کەسیان بە ئالودەبو ئەژمار دەکرێن کە رێژەی 10%ی ئالودەبوان کچ و ژنن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار