ته‌لار له‌تیف، کاندیدى یه‌کێتى بۆ په‌رله‌مان: کاردەکەم بۆ پێدانى مووچەی شۆسیال بۆ بێکاران
6 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
کاندیدێکى یه‌کێتى بۆ په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌دات ئه‌وله‌ویه‌تى کاره‌کانى جیاکردنه‌وه‌ى داواکارى گشتیه له‌وه‌زاره‌تى داد تا ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربه‌خۆى هه‌بێت.
ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامى خولى چواره‌مى په‌رله‌مان بووه له‌لیژنه‌ى یاسایى و له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی ئاماژە بەوەدەکات کەکار له‌سه‌ر پێدانى شۆسیال بۆ بێکاران و یه‌کخستنه‌وه‌ى موچه‌ى پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌کات.
هاوڵاتی: له‌خولى پێشوى په‌رله‌مان په‌رله‌مانتار بوویت، چ رێگریک هه‌بوو بۆ جێبه‌جێکردنى یاساکان به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى به‌ژیانى هاوڵاتیانه‌وه هه‌بووه؟
ته‌لار له‌تیف: ئه‌و رێگریانه‌ى هاتبونه به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ جێبه‌جێکردنى یاساکان ، به‌شێکى په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌بوو که یاساکان پێویستى به‌هه‌موارکردنه‌وه هه‌بوو، به‌شێکى دیکه‌ى به‌وه‌ى که پێویستمان به‌یاساى نوێ هه‌بووه.
به‌شێکى تر‌ى په‌یوه‌ندیدار بوو به که‌مته‌رخه‌مى حکومه‌ته‌وه له‌ڕووى جێبه‌جێکردن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه، له‌هه‌ندێ شوێندا یاساکان وه‌ک خۆى جێبه‌جێده‌کرێت، به‌ڵام له‌ڕووى سیاسییه‌وه هه‌ندێ یاسا له‌سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان جێبه‌جێده‌کرێت لهههولێرو دهۆک جێبه‌جێ ناکرێت.
یاساى زمانه فه‌رمییه‌کان ده‌رچوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان، که‌زمانى کوردى بۆته فه‌رمى ده‌بێت له‌هه‌موو داموده‌زگاکان جێبه‌جێبکرێت، به‌ڵام لهدادگاکانى هه‌ولێر و دهۆک جێبه‌جێناکرێت و تائێستاش به‌زمانى عه‌ره‌بى کار ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌سلێمانى و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێده‌کرێت.
هاوڵاتی: چۆن ئیش له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى یاساکان ده‌که‌یت؟
ته‌لار له‌تیف: له‌ڕێگه‌ى پرۆژه‌ى ده‌ستوره‌وه ده‌کرێت، ده‌بێت ئێمه بوێرانه‌تر کار له‌سه‌ر ئه‌وه بکەین و ململانێى حزبى نابێت رێگه‌ى پێبدرێت بۆ ئاماده‌کردنى پرۆژه‌ى ده‌ستورى هه‌رێم، ده‌ستورێکمان هه‌بێت ده‌توانین ببینه خاوه‌نى ئه‌وه‌ى جیاکارى له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌کاندا هه‌بێت و هیچ ده‌سه‌ڵاتێک سنورى خۆى نه‌به‌زێنێت، کاربکه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه داهاتییهکانمان جۆراوجۆر بێت و پشت ته‌نها به‌داهاتى نه‌وت نه‌به‌ستین.
هاوڵاتی: خولى پێشوو نزیکه‌ى نیوه‌ى پرۆژه‌ى ده‌ستور ئاماده‌کراو دواى په‌کخستنى په‌رله‌مان کاره‌کانیان راگیرا، بۆ ئه‌م خوله ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه کەتهواوى بکه‌ن بۆ راپرسى له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه؟
ته‌لار له‌تیف: پێویسته کار له‌سه‌ر ئه‌وه بکرێت که لیژنه‌یه‌ک پێکبهێندرێتهوه به ئاراسته‌یه‌ک بۆ چه‌سپاندنى مافه‌کانى خه‌ڵک بێت نه‌ک ته‌نها بیرى ته‌سکى حزبایه‌تى له‌به‌رچاو بگیرێت.
هاوڵاتی: له‌هه‌موو وڵاته دیموکراسییه‌کاندا داواکارى گشتى ده‌سه‌ڵاته‌کانى له‌وه‌زاره‌تى داد جیاکراوه‌ته‌وه، کار له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌که‌ن کهداواکارى گشتى سه‌ربه‌خۆ بێت؟
ته‌لار له‌تیف: ئێمه له‌خولى چوارەمدا کارمان له‌سه‌ر ئه‌وه کرد بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى وه‌زاره‌تى داد کهداواکارى گشتى بکرێته‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى، چونکه ئه‌گه‌ر بچێته سه‌ر ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ده‌سه‌ڵاتى زیاترى ده‌بێت، ئه‌گه‌ر داواکارى گشتى به‌هێز بێت پێویستمان به‌ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ و نه‌زاهه ده‌بێت له‌هه‌رێمى کوردستاندا.
هاوڵاتی: به‌ڵام به‌شێکى زۆر له‌هاوڵاتیان پێیانوایه ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریش به‌حزبى کراوه؟
ته‌لار له‌تیف: ئاخر ئه‌گه‌ر ده‌ستور کارى له‌سه‌ر بکرێت ئێمه ده‌توانین ئه‌و مۆرکه حزبییه لاببه‌ین، داواکارى گشتى سوڵته‌ى قه‌زائى پێکدێت له‌داواکارى گشتى و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى، که له‌وێدا جێگیرت کرد ئه‌وکاته که‌س ناتوانێت له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و یاسایه لابدات که بۆى داده‌نرێت.
ئه‌مه راى یه‌کێتى نیشتنمانى کوردستانیشه له‌هه‌موو ئه‌و رێکه‌وتنه ستراتیژیانه‌ى کردومانه کارمان کردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى سه‌ربه‌خۆیى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و باڵاده‌ستى داواکارى گشتى.
هاوڵاتی: پێتوایه یاسا سه‌روه‌ره له‌هه‌رێمى کوردستاندا وه‌ک که‌سێکى یاسایى رات چییه له‌سه‌ر جیاکارى یاسایى؟
ته‌لار له‌تیف:یاسا نابێت جیاکارى بکات و ده‌بێت وه‌کو خۆى جێبه‌جێبکرێت، ئه‌و جیاکارییه‌ى له‌نێوان که‌سه‌کاندا ده‌کرێت لاوازىو جیاکارى ده‌سه‌ڵاته‌کانى وه‌زاره‌تى ناوخۆیه،چونکه وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئیش له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنه‌کان ده‌کات.
ده‌بێت پۆلیسى قه‌زائى سه‌ر به ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى بێت نه‌ک سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ بێت، چونکه ئه‌گه‌ر پۆلیسى قه‌زائى لاى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى بێت هه‌ر بڕیارێک لهدادگاکانهوه ده‌رده‌چێت یه‌کسه‌ر جێبه‌جێده‌کرێت.
ئێستا دادگاکان بڕیاره‌کان ده‌رده‌که‌ن و ده‌چێته لاى پۆلیس که‌سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆیه، له‌وێوه رێگرى سیاسى و حزبى دێته به‌رده‌مى چه‌ندین بڕیارى دادگامان هه‌یه که‌کاریان له‌سه‌ر ناکرێت، ئه‌مه په‌یوه‌ندیداره به هه‌موارى یاساى وه‌زاره‌تى داد که سبه‌ینێ له‌په‌رله‌مانى کوردستان کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ین.
هاوڵاتی: چ به‌ڵێنێک ده‌ده‌یت به‌ده‌نگده‌ران؟
ته‌لار له‌تیف: وه‌کو پێشووتر چۆن له‌ماوه‌ى چوار ساڵ زیاتر کارم کردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که پرۆژه‌یاساى باش بێنینه په‌رله‌مان و بیکه‌ینه یاسا، به‌هه‌مان شێوه کار له‌سه‌ر چاودێرى حکومه‌ت ده‌که‌ین بۆ جێبه‌جێ کردنى یاساکان.
ئه‌وله‌ویه‌تى کاره‌کانم داواکارى گشتى و جیاکارى موچه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و خانه‌نشینان و هاریکارى کۆمه‌ڵایه‌تى سۆسیال بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى بێکارن تا ئه‌و کاته‌ى کارێکیان ده‌ستده‌که‌وێت، هیچ تاکێک له‌هه‌رێمى کوردستان کهپێویستى به‌هاوکارى دارایى نه‌بێت.
هاوڵاتی: پرۆژه‌ى چاکسازى خانه‌نشینان کهموچهى خانه‌نشینى به 400 هه‌زار دینار دیاریکراوه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وە ههڵیگراوه بۆ ئه‌م خوله تا په‌سه‌ندبکرێت، چۆن ئیشى لهسهردهکهیت؟
ته‌لار له‌تیف: موزایه‌ده‌ى حزبى ناکه‌م، به‌ڵام ئه‌مه په‌یوه‌ندیداره به رێکه‌وتنى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان، هه‌ر له‌ده‌ستپێکى خولى چواره‌مى په‌رله‌ماندا رێکه‌وتن کراوه ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ى ره‌هه‌ندى داراییان هه‌یه ده‌بێت حکومه‌ت رازى بێت ئه‌وکات په‌سه‌ندبکرێت، بۆیه ئه‌و پرسه ماوه‌ته‌وه بۆ خولى داهاتوو. ئێمه ده‌توانین کۆمه‌ڵێک یاساى باش دابنێن، به‌ڵام کات دیارى بکرێت بۆ جێبه‌جێکردنى.
هاوڵاتی: ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى داوته که‌کار له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک سێکته‌رى یاسایى و دارایى ده‌که‌یت، ئه‌گه‌ر کارت له‌سه‌ر نه‌کرد ئاماده‌یت وازبهێنیت؟
ته‌لار له‌تیف: هاوڵاتیانى خۆم دڵنیاده‌که‌مه‌وه بۆ کارکردن بۆ پرۆژه‌ى ده‌ستورو موچه‌ى پێشمه‌رگه و ناوخۆ بۆ کارکردن له‌سه‌ر سۆسیال و چاکسازى زیندانه‌کانى هه‌رێم، هه‌مووى کارى جددى له‌سه‌ر ده‌که‌م و پرۆژهیاسام بۆ ئاماده‌کردووه، ئه‌وکات هاوڵاتیان بابڕیارم له‌سه‌ر بده‌ن.