بڕیاری کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ژمارەیەکی نوێی رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە و لەو ژمارەیەدا بڕیاری ژمارە (10)ی ساڵی 2023 پەرلەمانی کوردستان بلاوکراوەتەوە تایبەت بە بەردەوامبون و ھەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی، کە فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، لەلایەن پەرلەمانتارانی حزبەکە و پێکهاتەکانەوە دەنگی لەسەر دراوە، بەڵام یەکێتی رەتیدەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ژمارە 305ی رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە، کە رۆژنامەی فەرمی هەرێمی کوردستانەو وەزارەتی داد دەریدەکات، لەو ژمارەیەدا بڕیاری ژمارە (10)ی ساڵی 2023 پەرلەمانی کوردستان بلاوکراوەتەوە تایبەت بە بەردەوامبون و ھەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی هەروەها لەگەڵ ژمارەیەک رێنمایی و بەیان.

هەروەها دەقی بڕیارەکە لە سێ خاڵ پێکهاتووە کە واژووی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی لەسەرە:

یەکەم: بەردەوامبوونی هەریەک لەم بەڕێزانەی خوارەوە وەکو ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بۆ ماوەی پێنج ساڵ کە دەستپێدەکات لە رۆژی کۆتاییهاتنی ماوەی یەکەمی کارکردنی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە رێککەوتی 23-12-2019:

1. هەندێن محەممەد ساڵح

2. نەهرۆ سەلیم حەنا

3. رێزان حەمەرەشید کەریم

4. عەبدولسەمەد خزر عەبدوڵڵا

5. شێروان زرار نەبی

6. ئیسماعیل حەمەعەلی عەبدولقار

7. سلێمان مستەفا حەسەن

دووەم: هەڵبژاردنی هەریەک لەم بەڕێزانەی خوارەوە بە ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە رۆژی دەرچوونی ئەم بڕیارە:

1. عەلی ساڵح مەحموود قادر

2. کامەران نەشئەت حوسێن

سێیەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت و لە رۆژنامەی فەرمیی وەقائیعی کورستان بڵاودەکرێتەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار