لە سێ مەرزی هەرێمەوە 44 ملیۆن دۆلار کاڵا هەناردەی رۆژهەڵات کراوە
لە هەرێمەوە ئامێری کارەبایی بۆ رۆژهەڵات و ئێران رەوانە دەکرێت
مەرزی سەیرانبەن
یەک ساڵ لەمەوپێش
بەرپرسێکی پارێزگای سنە ئاشکرای دەکات لە سێ بازاڕچەوە زیاترین کاڵای بیانی لە هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی ئێران کراوە کە زۆربەی کاڵاکان ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ بون.
بەختیار خەلیقی، بەڕیوەبەری گشتی بەڕێوبەرایەتیی پیشەسازی و کانزا و بازرگانیی پارێزگایی سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە دوو مانگی بەهاری ئەمساڵدا بە بەهای نزیکەی چوار ملیۆن دۆلار کاڵا لە سێ بازاڕچەی بانە و مەریوان رەوانەی رۆژهەڵات و ئێران کراوە.
خەلیقی ئاماژەی بەوە کردوە؛ لە 14 مانگدا بە بەهای نزیکەی 44 ملیۆن دۆلار کاڵا لە سنوری پێنجوێن و خورماڵ بۆ بازاڕچەکانی ملەخورد و خانمەشێخان لە مەریوان و سەیرانبەن لە بانە رەوانە کراون و لەوێشەوە بۆ شارەکانی ئێران گوازراونەتەوە.
وتویەتی: زۆربەی ئەو کاڵا بیانیانەی لەو سێ سنورەوە هاوردە کراون، ئامیڕی کارەبایی وەک جلشۆر، ساردکەرەوە ، بەفرگرە و کتری و قۆری بون.
ئەو بەرپرسە رونی کردوەتەوە داهاتی ئەو سێ سنورە قازانجی بە زیاتر لە 288 هەزار کەس لە رۆژهەڵات و ئێران گەیاندوە.