نێچیرڤان بارزانی پەیامێک ئاڕاستەی لایەنە سیاسیەکان دەکات

4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پێنجەمین خولی دەرچووانی خوێندکارانی زانکۆی ئەمریکی کوردستان - دهۆک وتارێکی پێشکەشکرد و گوتی، "دەبێت ئەزموون لە کێشەکانی رابردوو وەربگیرێت."
سەبارەت بە بارودۆخی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، "دوای رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا هەمولایەک درکی بەو سەقامگیرییە کرد، کە هاتە ئاراوە، بەڵام هەندێک هەوڵ هەن کە دەیانەوێت دۆخەکە بشێوێنن، پێویستیشە هەمو لایەنەکان کرد، پابەندی یەکڕیزی و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بن و رێگە بە شێواندنی دۆخەکە نەدەن".
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،" جێگەی نیگەرانییە ئەگەر هەندێک لایەن هەوڵ بدەن کۆسپ بخەنە بەردەم رێککەوتنەکان و هەوڵدان بۆ پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان مایەی قبوڵکردن نییە. "
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە هەمو لایەنەکان کرد پابەندی رێککەوتنەکان بن وتی، "رێگەی دروست تەنیا پابەندبونە بە رێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکانی نێوان لایەنەکان، لە عێراق و هەرێمی وکوردستانیش دەبێت وانە لە رابردو وەربگرین، هاوڵاتییان لە ناکۆکی سیاسی بێزار و ماندوبونە، دەبێت بەخۆماندا بچینەوە و بە بەرژەوەندی باڵای وڵات بخەینەپێش هەمو شتێکەوە، ئێمە تەنها و تەنها بە یەکڕیزی و یەکتر قبوڵکردن و تەبایی پێکەوە دەتوانین پارێزگاری لە قەوارەی فیدڕاڵی و مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان بکەین و بەرەو داهاتویەکی باشتر هەنگاو بنێین".
