عومه‌ر گوڵپى کاندیدى کۆمه‌ڵ: خۆمان خه‌جاڵه‌تى به‌رده‌م خواو خه‌ڵک و ده‌نگده‌رانمان ناکه‌ین

6 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

کاندیدێکى کۆمهڵى ئیسلامى بۆ پهرلهمانى کوردستان ئاماژه بهوه دهدات ئهو داهاتهى دێته کوردستان بهشى ئهوه دهکات خهڵک پێی بژى و خزمهتگوزاریشى پێشکهش بکرێت و دهشڵێت متمانهى بهقهیرانى دارایى نیهو ئهگهر داهات له “دهستێکى ئهمیندا” بێت و “دادپهروهرانه” دابهشبکرێت کوردستان کێشهى دارایی نیه.

عومهر گوڵپى، کاندیدى کۆمهڵى ئیسلامى لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتی جهختلهوه دهکاتهوه که ئهوپهڕى تواناى خۆیان دهخهنهگهڕ بۆ خزمهتکردنى خهڵک وتى» خۆمان خهجاڵهتى بهردهم خواو خهڵک و  دهنگدهرانمان ناکهین».

هاوڵاتی: بهڕێزتان بهڕێوهبهرى گهشهپێدانى کۆمهڵایهتى سلێمانین، چۆن بونه کاندید بۆ پهرلهمان و دهتانهوێت چى بکهن؟

عومهر گوڵپى: بههۆى ئهزموونم لهگهڵ هاوڕێ و هاوپیشهکانم لهبهڕێوهبهرایهتى گشتى و ئاگاداربوونم لهموعانات و ئێش و ئازارى ههژارهکان و دۆخى خراپى ژیانى کهمئهندامان و ئهو نادادگهرییه کۆمهڵایهتیهى که لهههرێمى کوردستان ههیه ئهو بڕوایهم لا دروست بوو کهپێویسته ئهم بابهتانه بهیاساى پێشکهوتوو لهپهرلهمانهوه کهبهرزترین دهسهڵاته لهههرێمى کوردستان چارهسهر بکرێن، ههروهها چاودێریهکى ورد بۆ دامهزراوهى جێبهجێکردن لهکوردستاندا بکرێت تا بتوانین لهو رێگهیهوه خزمهت بهسهرجهم توێژهکان و ههژاران بدهین و ئهو دۆخه خراپهى کهتێیدان لهرێگهى کارهکانمانهوه لهپهرلهمان فشار دروستبکهین لهسهر لایهنى پهیوهندیدار بۆ خزمهتکردنى زیاترى هاوڵاتیان.

هاوڵاتی: قهیرانێکى دارایى لهههرێمدا ههیهو داهاتى نهوت و ناوخۆ بونى ههیه، چۆن ئیش لهسهر دۆسیه ئابوریهکان دهکهن بۆ باشترکردنى ژیانى هاوڵاتیان؟

عومهر گوڵپى: بهتێگهیشتنى ئێمه هیچ قهیرانێکى دارایى نیهو ئهوهى نیه نهزیفێک لهسهروهت و سامانى گشتى ههیهو بهڕاگرتنى ئهو نهزیفه هیچ کێشهیهکى ئابوریمان نابێت، واته ئێمه لهکوردستان پێویستمان بهڕوبهڕووبونهوهى گهندهڵى و بهرپارکردنى چاکسازییه له حکومڕانیدا، ئهگهرنا ئهو داهاتهى دێته کوردستان بهشى ئهوه دهکات خهڵک پێی بژى و خزمهتگوزاریشی پێشکهش بکرێت.

ئهگهر دادپهروهرى لهدابهشکردنى سهرچاوهکانى داهاتدا ههبێت و لهدهستێکى ئهمیندا بێت دهتوانرێت خزمهتى زیاترى هاوڵاتیانى پێبکرێت.

هاوڵاتی: باخچهکانى مناڵان لهئاست پێویستدا نین و هاوڵاتیان زیاتر مناڵهکانیان دهبهنه باخچه ئههلییهکان، چۆن ئیشى لهسهردهکهن؟

عومهر گوڵپى: باخچهکانى منداڵان سهر بهپهروهردهن، گهورهترین کێشهى پهروهرده خۆى لهسێ ئاستدا دهبینێتهوه، یهکهم نهبوونى فهلسهفهو ڕوئیایهکى ڕوون بۆ بوارى پهروهردهو فێرکردن، دووهم تهرخانکردنى پارهو بودجهى زیاتر بۆ کهرتى پهروهرده، سێیهم مانهوهو پشتیوانیکردنى کهرتى تایبهت لهکارکردن لهبوارى پهروهردهدا بهو مهرجهى حکومهت کۆنترۆڵى تهواوى لهسهر سیاسهتى پهروهرده ههبێت لهکهرتى تایبهت نهوهک ئهم فهوزایهى که لهکوردستان ههیهو باخچهو خوێندگه ئههلییهکان یهک سیاسهتى پهروهردهییان لهسهر جێبهجێناکرێت.

هاوڵاتی: بهشێک لهکاندیدهکان بهڵێنى ههلى کار دهدهن بهگهنجان، ئایا بۆ گهنجان چ بهرنامهیهکتان ههیه تاوهک سهرمایهى مرۆیى ههرێم سوودى لێوهربگیرێت؟

عومهر گوڵپى: گهنجان گهورهترین سهرمایهن بۆ ههر وڵاتێک، گرنگه ههلى کاریان بۆ بڕهخسێنرێت، لهم بارهیهوه بهرنامهمان ئهوهیه:

 یهکهم: حکومهت ئهنجومهنى ڕاژه پێکبهێنێت که بهپێى یاسا دهبوو ئهنجومهنى وهزیران ئهو ئهنجومهنه دروستبکات ههتا بهشێوهیهکى دروست و لهسهر بنهماى پلان و بهرنامه خواست و پێویستى دامهزراوهکانى حکومهت دهستنیشان بکرێت بۆ دامهزراندنى گهنجان و دهرچووانى زانکۆ که من خۆم ماستهرهکهم لهم بوارهدایهو ئاگادارم ههرێمى کوردستان لهچ فهزایهکدا غهرق بووهو حکومهت چهند خراپ مامهڵه دهکات لهگهڵ سامانى مرۆیى.

دووهم: پێویسته کهرتى تایبهت قۆرخکارى لهسهر ههڵبگیرێت و دهستى کۆمپانیاى حزب لهسهر بازاڕ کۆتایى پێ بهێنرێت و ههردوو گروپى کۆمپانیاکانى پارتى و یهکێتى ههڵبوهشێنرێنهوە ئهو سهروهت و سامانهى بههۆى سودوهرگرتن لهدهسهڵات کۆیانکردووەتهوه لێیان بسهنرێتهوهو بدرێتهوه بهخهزێنهى گشتى تا بههۆى ئهو داهاتهوه پهره بەقهرزى بچوک و بیمهى بێکارى بهگهنجان بدرێت و کهرتهکانى کشتوکاڵ و پیشهسازى بچوکى پێ ببوژێنرێتهوه.

هاوڵاتی: کێشه کومهڵایهتییهکان لهههرێمى کوردستاندا لهزیادبوندیایه، زۆربهشى وهک ئامارهکان ئامارهکان پێمان دهڵێن فشاره ئابورریهکان رۆڵى سهرهکى ههبووه، چى دهکهن بۆ ئهوهى کێشه کۆمهڵایهتیهکان کهمببێتهوه بهتایبهت خۆکوشتن و جیابونهوهى هاوسهران؟

عومهر گوڵپى: کێشه کۆمهڵایهتییهکان ههموویان زادهى کێشه ئابورییهکان نین، من لهنزیکهوهو بهوردى ئاگادارى کێشهو گرفته کۆمهڵایهتییهکانم، بهشێکى زۆرى کێشه کۆمهڵایهتیهکان زادهى لاوازى پهروهردهو لاوازى وهزارهتى ڕۆشنبیرین، جیابوونهوهى هاوسهران پلهبهندى  هۆکارهکهیان لهوڵاتێکهوه بۆ وڵاتێکى تر دهگۆڕێن، لهوڵاتى ئێمهش بێجگه لهکێشهى ئابورى، کێشهى خراپ بهکارهێنانى تهکنهلۆجیاو تۆره کۆمهڵایهتیهکان و لاوازى ڕۆشنبیریى خێزانى لههۆکاره بههێزهکانن، بۆیه ئێمه بهرنامهمان ههیه:

یهکهم: ههموارى یاساى بهرهنگاربوونهوهى خێزانى بکهین که کهلێنى زۆرى تێدایه.

دووهم: به تهرخانکردنى بودجهى پێویست بۆى، دامهزراوهى کۆمهڵایهتى بههێزبکهین ههتا بهئهرکى سهرشانى ههستێت لهبڵاوکردنهوهى وشیاریى و پهروهردهى دروستى کۆمهڵایهتى، ههروهها دامهزراندنى سهنتهرێکى پێشکهوتوو بۆ ئهوهى هیچ کهسێک نهچێته ژیانى هاوسهرى تاخولێکى تێروتهسهل نهبینێت.

سێیهم: پیاچوونهوه بهسیاسهتى حکومهتى ههرێمى کوردستان لهمامهڵهکردنى لهگهڵ ئینتهرنێت تهلهفزیۆن و سهتهلایتهکان، ههروهها فلتهرکردنى ئهو پێگهو سایتانهى که ئهو بابهتانه بڵاو دهکهنهوه که نابێت بڕژێنه ناو حهرهمى خێزانهوه وهک بابهتهکانى پهیوهست بهتوندوتیژى و سایته ئیباحى و پۆرنهکان.

هاوڵاتی: ئایا لهگهڵ ئهوهدان سیستمى حوکمڕانى پهرلهمانى بێت، لهکاتێکدا کههێشتا ئهم پرسه یهکلانهکراوهتهوه؟

عومهر گوڵپى: پێشترو ئێستهش ئێمه پێمانوایه سیستمى پهرلهمانى بۆ ههرێمى کوردستان گونجاوتره تاههر سیستمێکى ترو لهخولى داهاتووى پهرلهمانیشدا پهرلهمانتارانى کۆمهڵ داکۆکى لهم بۆچوون و بهرنامهیه دهکهن.

هاوڵاتی: ئهو بهڵێنهى دهیدهى بهدهنگدهرانت ئامادهى لهپهرلهمان کارى لهسهر بکهیت؟ ئهگهر پابهندنهبوویت و گلهیى دهنگدەرانت لهسهر بوو ئامادهى دهست لهکاربکێشیتهوه؟

عومهر گوڵپى: بهڵێنى ئێمه کارو پڕۆژهو دڵسۆزییه، خهڵک لهڕابردوو چۆنى بینیوین بهههمانشێوه بهردهوام دهبین، بهدڵنیاییهوه خۆمان خهجاڵهتى بهردهم خواو خهڵک و  دهنگدهرانمان ناکهین.

هاوڵاتی: لهخولهکانى پێشوى پهرلهماندا رۆڵى پهرلهمان لاواز بوو نهیتوانى متمانه لهوهزیرێک وهربگرێتهوه سهرهڕاى کێشهکان، ئایا کار لهسهر ئهم پرسه دهکهن؟

عومهر گوڵپى: ئهگهر ڕۆڵى پهرلهمانیش لاوازبووبێت نوێنهرهکانى کۆمهڵ کاراو چالاک بوون، بۆ خولى پێنجهمیش ئهوپهڕى توانا دهخهینهگهڕ بهقهبارهى ناوهکهى کهباڵاترین دهسهڵاته، پهرلهمان ههمان ڕۆڵ و پێگهو کاریگهریى دهسهڵاتى یاسادانان و چاودێریى و لێپرسینهوهى ههبێت لهکوردستانه خۆشهویستهکهماندا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار