نه‌وت له‌کارنامه‌ى لیسته‌کاندا

پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن داوای شەفافکردنی پرسی نەوت دەکەن و دەسەڵات بەدوای بەدیلی نەوتدا دەگەڕێن

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

لیسته بهشداربووهکانى ههڵبژاردن بهشێکى کارنامهکهیان تهرخانکردوه بۆ پرسی نهوت و  سامانه سروشتیهکان بهتایبهتى پارتە ئۆپۆزسیۆنهکان، کهزیاتر باس لەنەوتە «شەفافکردن»ی ئەو کەرەتە دەکەن. لەکاتێکدا پارتە دەسەڵاتدارەکان داوای بەدیلی نەوت دەکەن.

یەکێتی

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تەنها بەچەند دێڕێک باسی نەوتی کردوە کە تێیدا دەڵێت «بۆ ماوەیەکی زۆرە پشتمان بە داهاتی نەوت بەستووە بۆیە کاتی ئەوەیە کێشەکانمان لەبارەی پرسی نەوتەوە لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین، هەروەک سەرچاوەی داهاتمان زیاد بکەین  لە رێگەی بوژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری و کشتوکاڵی و پیشەسازین و بەرهەمهێنان».

پارتی

پارتی دیموکراتی کوردستان لەکارنامەی خۆیدا داوای پێداچونەوەیەکی میتۆدیانەی گشتی بەئابووری کوردستاندا دەکات لەسەر بنەمای زیادکردنی جۆرەکانی سەرچاوەی داهات و پشت نەبەستن بەکەرتی نەوت.

بۆ ئەم مەبەستەش داوای  بوژاندنەوەی کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەگەری و گەشتیاری دەکات « تا ببنە هاریکاری کەرتی نەوت».

هەروەها لەکارنامەکەدا هاتووە «جیا لەو رێکارانەی تائێستا بۆ شەفافیەت و زوڵاڵی لە بواری داهاتەکانی نەوتدا لەلایەن حکومەتی هەرێم پەیڕەو کراوە، رێکاری دیکەی پێویست بۆ هەرچی زیاتر شەفافیەت لە تێکڕای بوارەکانی داهات و

خەرجیدا بگیرێتەبەر.»

کۆمەڵی ئیسلامی

لیستی کۆمەلی ئیسلامی لەچەند خاڵێکدا باس لەههمهچهشنکردنی سهرچاوهکانی داهاتی ههرێمی کوردستان دەکات، بهشێوهیهک تهنها پشت بهداهاتی کهرتی نهوت نهبهستێت.

هەروەها داوای ڕێگریکردن له «تاڵانفرۆشکردنی» نهوتی خاوو بهرههمهکانی دەکات لەگەڵ  دهرهێنانی له دهستی کهس و حزب و بهکارهێنانی لهباشکردنی گوزهرانی هاوڵاتیاندا، ئهمهش بهکاراکردنی یاسای نهوت و گاز.

هەروەها داوای جێبەجیکردنی یاسای سندوقی داهاته نهوتی و گازییهکان دەکات، بهدامهزراندنی ستافی بهڕێوهبردنی سندوقهکه، سهرجهم داهاتهکان بگهڕێتهوه دارایی گشتی و لهبودجهی ساڵانهدا خهرجکردنی دیاری بکرێت.

لەبەشێکی تری کارنامەکەیدا کۆمەڵی ئیسلامی دروستکردنی سێ کۆمپانیا دەکات کە لەیاسای نەوت و گازی هەریمی کوردستاندا هاتوە کەئەوانیش بریتین لەکۆمپانیای کوردستان بۆ دۆزینهوهو بهرههمهێنانی نهوت KEPKO و کۆمپانیای کوردستانی نیشتمانی نهوت KNOC و کۆمپانیای کوردستان بۆ بهبازاڕکردنی نهوت KOMO.

 

گۆڕان

بزوتنەوەی گۆڕان بەشێکی فراوانی لەکارنامەکەی تایبەت کردوە بەنەوت و سامانی سروشتی کەئەوانیش لەچەند خالێک پیکدێن:

• .مامهڵهکردن لهگهڵ سامانی سروشتی، سەرزەوی و ژێرزەوی، وهک موڵکی هەموو هاوڵاتیانی کوردستان بەبێ جیاوازی. وەک لەماددەی (١١١)ی دەستوری عێراقدا هاتوە.

•  . کاراکردنی رۆڵی چاودێری و لێپرسینەوەی پهرلهمان له سیاسهتی نهوت و گاز و سامانی سروشتی، له چاودێریکردنی ناوهرۆکی گرێبهسته نهوتییهکان بهر لهئیمزاکردنیان لهلایهن حکومهتهوه. هاوکات پێویستە هەر گرێبەستێکی نەوت بەبێ ڕەزامەندی پەرلەمان واژۆ نەکرێت.

•  . دروستکردنی «سندوقی کوردستان بۆ داهاتە نەوتی و غازییەکان»، به مهبهستی گێڕانەوەو پاشهکهوتکردنی بڕێک لهداهاتی سامانی سروشتی (نەوت، گاز، کانزا و کانی ئاسن و... هتد) بۆ نهوهکانی داهاتوو، بۆ ئەو ناوچانەی خاوەن ئەو سامانەن، یان بەکارهێنانی لەکاتی قەیرانی ئابوری و گەمارۆدا.

• . نەوت و سامانی سروشتی وەک یەکێک لەسەرچاوەکانی داهات لەهەرێمی کوردستاندا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، نەک وەک تاکە سەرچاوەی داهات. ئەوەش لە پێناو دورکەوتنەوە لە دیاردەی (دەوڵەتی رەیعی: دەوڵەتی کرێخۆر)، خستنەگەڕی بەشێک لەداهاتی نەوت و سامانە سروشتییەکانی دیکە لەبوژاندنەوەی کەرتەکانی دیکەی وەک (کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری)، تا هەموو کەرتەکان پێکەوە ببنە سەرچاوەی داهاتی گشتی لەهەرێمی کوردستاندا.

•  . دانانی نهخشهیهکی گشتگیرو پلانی جێگرەوە بۆ پاراستن و بهکارهێنانی کانزاکان و سامانی سروشتی جگه له نهوت و گاز.

•  . هەموارکردنەوەی یاسای ژمارە (٢٢)ی ساڵی (٢٠٠٧)ی نەوت و غازو پێکهێنانی هەمو ئەو کۆمپانیانەی لەو یاسایەدا ناویان هاتوە. لەگەڵ هەموارکردنەوەی یاسای وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.

•  .لەماوەی یەک مانگدا، خاوەندارێتی هەردوو پاڵاوگەی (بازیان و کەڵەک) بدرێتەوە بەحکومەتی هەرێم. هاوکات، مافی ئەو کۆمپانیا ناحزبیانەی ڕۆڵیان هەبوە لە پێشخستنی پاڵاوگەکاندا، پارێزراو بێ. تاگۆڕینی موڵکدارێتی پێویستە نرخی پاڵاوتنی بەرمیلێک نەوتی خاو بە رێژەی سەروی (٥٠%) دابەزێنرێ.

• . پێویستە گرێبەستەکانی فرۆشتنی نەوت و غاز بخرێنە بەردەست دیوانی چاودێری دارایی و لەلایەن کۆمپانیایەکی پسپۆڕی جیهانییەوە وردبینی بکرێن و دەرگا واڵا بکرێت بۆ رێکخراوە جیهانیەکانی بواری شەفافیەتی نەوت. دواتر نرخی فرۆشتن، تێچونی گواستنەوە و خەزن، داشکاندن بەهۆی کوالێتی و داشکاندن بەهۆی نەبونی سەروەری وەک دەوڵەت، رونبێتەوە.

•  . دەزگای چاودێری دارایی لێکۆڵینەوە لەکۆی داهاتی نەوت و گازی سروشتی و داهاتی بهرههمه نهوتییهکانی ناوخۆ بکات لەماوەی چەندساڵی رابردودا، لەبڕی بەرهەمهاتوو، تا نرخی فرۆشتن و داشکاندنەکان و پارەی بەدەستهاتوو لەگەڵ چۆنێتی بەکارهێنانی پارەکەی.

• . هەموارکردنەوەی گرێبەستەکانی نێوان حکومهت و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.

•  . رێکخستنهوهی کەرتی بهکارهێنانی کارهبا، بهکۆنترۆڵکردنی زیادهڕەوی و سهرپێچی و بهفیرۆدان، بێ چاوپۆشی لەماڵ و پڕۆژە و باخ و دامەزراوەی حزبەکان. وهرگرتنهوهی قهرزی کارهبای کۆمپانیا و کارگهکانی بازرگانی و پیشهسازی و لێپرسینهوه و لێپێچینهوه لهو لێخۆشبونانهی لەماوەی رابردودا کراون.

•  . پێداچونهوه و زیادکردنی کرێی کارهبای کۆشک و ڤێلا گهشتیارییهکان و باخ و شوێنی حەوانەوەو جیاکردنهوهیان لەڕوی کرێوە له کهرتی نیشتهجێبون.

• . بایەخدان بەدروستکردنی پیشەسازی نەوت بەشێوەی ستونی و دەسەڵاتی دروستکردنی کارگەی مۆدێرن، بە تایبەت کارگەی پترۆکیمیاوییەکان، بدرێت بەحکومەتە خۆجێیەکان.

•  . هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو گرێبەستانەی تایبەتن بەپاراستنی کێلگە نەوتییەکان لەلایەن کۆمپانیای بەپرسە حزبیەکان و پاراستنی ئەم ئەرکە بەپۆلیسی نەوت و غاز.

•   هەناردەکردنی نەوت و گازی هەرێم لەڕێی دامەزراوە فیدراڵییە تایبەتمەندەکانی عێراق، بەبەشداری نوێنەری هەرێمی کوردستان بەپێی ماددەکانی (١١١) و (١١٢)ی دەستوری عێراق ، لەژێر چاودێری پەرلەمانی کورستان و دامەزراوە چاودێریەکانی هەرێم و عێراق.

هەروەها لیستی بەرەو ئیسڵاح کە لەیستیکی هاوبەشی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و بزووتنەوەی ئیسلامیە، داوای پەرەپێدانی پیشەسازی نەوت و گاز دەکات لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان، بەم شیوەیە:

• پەرپێدانی پرۆسەکانی دۆزینەوەو دەرهێنان و فرۆشتن و بەبازارکردنی نەوتو گاز و کانزاکان لەهەرێم.

• شەفافکردنی گرێبەستەکانی تایبەت بە سامانی نەوت و گاز لەهەرێم و توندکردنی چاودێری لە سەر چۆنیەتی

• فرۆشتن و بە بازاڕکردنیان.

• دامەزراندنی سندوقی داهاتی نەوتی و گازیەکان تاوەکو هاووڵاتیان بەشێوەیەکی یەکسان سوود لەداهاتەکانیان وەرگرن.

• بەکارهێنانەوەی داهاتی نەوت و گاز لەپەرەپێدانی کەرتەکانی دیکەی ئابووری هەرێمی کوردستان.

• دروستکردنی پاڵاوگەی تازەو مۆدێرن کەبتوانێت کێشەی گرانی و کەمی بەنزین و نەوتی سپی ماڵان چارەسەر بکات.

•  گەیاندنی گازی سروشتی بە ماڵان و شوێنە گشتییەکان.

• کۆنترۆڵکردنی پاڵاوگەو پیشەسازیە نەوتی و گازیەکان بەشێوەیەک کە نەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگەی وڵات

• بەکارهێنانەوەی داهاتی نەوت و گاز لەپەرەپێدانی کەرتەکانی دیکەی ئابووری هەرێمی کوردستان.

• دروستکردنی پاڵاوگەی تازەو مۆدێرن کە بتوانێت کێشەی گرانی و کەمی بەنزین و نەوتی سپی ماڵان چارەسەر بکات.

• بەدیهێنانی دادپەروەری سیاسی و کۆمەڵایەتی لە دابەشکردنەوەی دەسەڵات و سامانداو شەفافیەت لە پرسی      نەوت و گازو گشت داهاتەکانی دیکە لەهەرێمی کوردستاندا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار