عەبدوڵای حاجی مەحمود سەرۆکی لیستی سەردەم: کاره‌كانم بۆ باشترکردنى بژێوى ژیانى پێشمه‌رگه‌و که‌سوکارى شه‌هیدان ده‌بێت

6 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

سهرۆکى لیستى سهردهم بۆ ههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستان ئاماژه بهوهدهدات ئهولهویهتى کارهکانى بۆ باشترکردنى بژێوى ژیانى پێشمهرگهو کهسوکارى شههیدان دهبێت و پشتیوانى تهواو لهلابردنى پاشهکهوتى موچهش دهکات.

عهبدوڵا حاجى مهحمود، سهرۆکى لیستى سهردهم لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتی دهڵێت «ئێمه دهمانهوێت تا رادهیهک بتوانین دادپهروهرى بێته ئاراوهو ئهو داهات و بودجهیهى ههرێم کهحکومهتى ههرێم ههیهتى شهفافانه بخرێتهڕوو  بهپلانى دروست دابهشبکرێت بۆ  موچهو پرۆژهکانى ئاوهدانکردنهوهى کوردستان.

لیستى سهردهم که هاوپهیمانێتیهکه لهنێوان حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان و یهکێتى نهتهوهیى و حزبى رهنجدهران و کرێکاران، که لهم خولهى ئێستادا ههیه که سوسیالیست  خاوهنى کورسیهکهو ههروهها حزبی رهنجدهران لهچوارچێوهى لیستى ئاڕاستهى سێیهم خاوهنى کورسیهکه.

عه‌بدوڵاى حاجى مه‌حمود له‌م خوله‌ى ئێستاشدا په‌رله‌مانتاره‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدانه‌. بۆ ئه‌م خوله‌ش هیواداره‌ متمانه‌ى هاوڵاتیان به‌ده‌ست بهێنێت.

هاوڵاتی: لهخولى پێشووى پهرلهمان بهشداربوویت  لهلیژنهى پێشمهرگهو شههیدان، چیت کردووه کهئێستا شانازى پێوهدهکهیت؟

عهبدوڵا حاجى مهحمود: لهخولى چوارهمى پهرلهمان قهیرانى دارایى و شهڕى نهخوازراوى داعش بهرۆکى ههرێمى کوردستانى گرت لهبهرئهوه حکومهتى ههرێم لهڕووى ئابوریهوه دهستکراوه نهبووهو بودجهى نههاته پهرلهمان، ئهمهش وایکرد پهرلهمانى کوردستان مههامێکى ئهوتۆى نهبێت، چونکه زۆربهى یاسایهکان کهدێته پهرلهمان رههەندى دارایى ههیه، وهکو پێویست نهتوانرا کاربکرێت.

لهگهڵ ئهوهشدا بهلهبهرچاوگرتنى دۆخى دارایى ههرێم و ئهو دۆخهى ههبووه داکۆکیمان کردووه لهبژێوى ژیانى پێشمهرگه  که لهبهرگرى خاکى کوردستان بووهو دۆخى ماددیان باش بێت و بتوانن  روبهڕوى ئهو شهڕه نهخوازراوه ببنهوهو کارێکیش بکرێت کهسوکارى شههیدان بێبهش نهکرێن لهماف و ئیمتیازاتهکانیان و بژێوى ژیانیان باش بێت.

چهندین کۆبونهوهمان کردوهو داکۆکیمان لهمافهکانى پێشمهرگهو کهسوکارى شههیدان کردووهو چهندین نوسرامان ئاراستهى ئهنجومهنى وهزیران کردووه،  حکومهت لهبهرئهوهى دۆخى دارایى باش نهبووه ئهوهنده پێ رادهگهیشت موچهى دامودهزگاکان بدات و پرۆژهو مهشاریعهکان ههمووى وهستان که ئهمانه نهبێت پهرلهمان کارێکى نهبوه تا بهدواداچون و چاودێرى بکات.

چهندین ماڵه شههیدمان بهسهرکردۆتهوهو هاوکارى سهدان خێزانى شههیدمان کردوهو لهزۆربهى ناوچهکان و هاوکارى بریندارهکانمان کردووه ئهوهندهى لهتواناو ئیمکانیهتى ئێمهدا بوبێت.

هاوڵاتی: بهرنامهو ئهولهویهتى کارت بۆ خولى پێنجهمى پهرلهمان چییه که سهرۆکى لیستى سهردهمیت؟

عهبدوڵا حاجى مهحمود: ئێمه دهمانهوێت خۆشگوزهرانى بۆ هاوڵاتیانى ههرێمى کوردستان بهرقهرار بکهین تا رادهیهک بتوانین دادپهروهرى بێته ئاراوهو ئهو داهات و بودجهیهى ههرێم که حکومهتى ههرێم ههیهتى شهفافانه بخرێتهڕوو  بهپلانى  دروست دابهشبکرێت بۆ موچهو ئاوهدانکردنهوهى کوردستان.

ئێمه پشتیوانى لابردنى موچهى فهرمانبهران دهکهین، لهخولى چوارهم یاساى چاکسازى خانهنشینى گفتوگۆى لهسهر کرا بۆ ئهوهى پهسهندبکرێت، بهڵام تهوافوقى لهسهر نهبوو لهگهڵ دهسهڵاتى تهنفیزى، ئهگهر ئێمه یاسایهک دهربکهین و حکومهت لهتوانایدا نهبێت پێى نهکرێت ئهو یاسایه سهرکهوتوو نابێت.

ههر یاسایهک لهپێناو خۆشگوزهرانى هاوڵاتیان بێت دهنگى پێدهدهین به رێکهوتن و تهوافوق لهگهڵ حکومهتى ههرێمدا  ئیشى لهسهر دهکهین بۆ ئهوهى جێبهجێ بکرێت.

هاوڵاتی: ئایا پێتانوانییه پێویسته حکومهت لهڕێگهى ئهنجومهنى راژهوه هاوکارى گهنجان بکات بۆ دابینکردنى ههلى کار؟

عهبدوڵا حاجى مهحمود: لهسهدا 63ی ههرێمى کوردستان لهگهنجان پێکهاتوون، گهنجانى ههرێمى کوردستان دهرفهتێکیان بۆ نهدۆزراوهتهوه که بۆ خۆیان قهناعهتیان پێى ههبێت، حکومهتیش ناتوانێت ههر گهنجێک لهزانکۆ و پهیمانگا دهرچوو رۆژى دواى ئهوه دایبمهزرێنێت.

لهگهڵ ئهوهدام ئهنجومهنى راژه ههبێت دوور لهبهش بهشى حزبایهتى و ههلى کار بۆ گهنجان بدۆزرێتهوه لهڕێگهى ئهو ئهنجومهنهوه.

ههموو فراکسیۆنهکانى پهرلهمان نهمانتوانیوه کار بۆ گهنجان بکهین، ههموو گهنجهکان نارهزایهتى دهردهبڕن و بهشێکیان بهرهو ئهوروپا دهڕۆن و ئیشێکى ئهوتۆیان نابێت لهوهى ههرێمى کوردستان باشتر بێت.

ئێمه ئیش لهسهر ئهوهدهکهین کهههلى کار بۆ گهنجان دابینبکرێت که خۆیان قهناعهتى پێى ههبێت.

دۆخى دارایى حکومهت بهرهو باشتر دهڕوات و دهتوانرێت لهو رێگهیهوه ههلى کار بۆ گهنجان دابینبکرێت ئهوهش پێویستى بهبهرنامهو پلانى باش ههیه تاخزمهتى گهنجان بکرێت.

هاوڵاتی:پێشبینى دهکهن چهند کورسى بهدهستبهێنن وهک لیستى سهردهم که لهسێ حزب پێکدێن؟

عهبدوڵا حاجى مهحمود: ئێستا ئێمه وهک لایهنهکانى نێو هاوپهیمانى لیستى سهردهم دوو کورسى پهرلهمانمان ههیهو چاوهڕێى زیاتر دهکهین.

هاوڵاتی: بهشدارى حکومهت دهکهن یان دهبنه ئۆپۆزسیۆن؟

عهبدوڵا حاجى مهحمود: جارێ زووه قسه لهسهر ئهوه بکهین، بهڵام با بزانین ئهو لیستانه کێن حکومهت پێکدههێنن ئهگهر قهناعهتمان پێى ههبوو بهشدارى حکومهت دهکهین.

هاوڵاتی: سۆسیالست مانۆڕ یا نمایشى سهربازى کرد لهساڵیادى حزبهکهیدا، لهکاتێکدا باس لهیهکخستنهوهى پێشمهرگه دهکرێت؟

عهبدوڵا حاجى مهحمود: راگهیاندن پرسهکهى گهوره کرد، ئێمه ساڵانه لهیادى دامهزراندنى حزبى سۆسیالیستدا دهرخستنێک دهکهین بۆ ناوهندو دهزگاو مهکتهبهکانى حزبى سۆسیالیست که چیمان کردوه.

لهبوارهکانى تر چالاکییهکانمان ئهنجامداو بوارى سهربازى یهکێک بوو لهوانهى یادمان کردهوه، ئهوه نه مانۆڕ بوو نه نمایش بوو، بهڵکو پیشاندانى چالاکى  سهربازى بووه کهبهرگریمان لهخاکى ههرێمى کوردستان کردووهو  بیست شههیدو بریندارمان ههبووه.

ئهو کهسانهى لهخهباتى چهکدارین لهناو حزبهکه داواى پیشاندانى چالاکى سهربازییان کردووهو ئێمهش ئهو دهرخستهیهمان کردووه.

هاوڵاتی: ماوهى شهش مانگ دیاریکرا بۆ یهکخستنهوهى هێزهکانى پێشمهرگهو جێبهجێ نهکرا، ئیشى لهسهر دهکهن لهخولى پێنجهمدا؟

عهبدوڵا حاجى مهحمود: لهگهڵ ئهوهدانیم بۆ بهشێک له یاساکان کات دیارى بکرێت بۆ جێبهجێکردنیان، ههندێک مهسهلهى  سیاسی ههن کهپرسى ناوخۆیین و کهڵهکهبوون بهئاسانى ناتوانى جێبهجێى بکهیت تا کاتى بۆ دیارى بکهیت.

لهگهڵ ئهوه نهبووم ماوهى شهش مانگ دیارى بکرێت بۆ یهکخستنهوهى هێزهکانى پێشمهرگه، ههرچهنده ههنگاوى باشى بڕیوه.

ئهگهر دیقهتت دابێت ئهوهى بهسهر کهرکوکدا هات خهمى ئهوهمان بوو شهڕى ناوخۆ دروست ببێتهوه، بهڵام خۆشبهختانه ئهوه روینهداو ئهمه قۆناغێک بوو کهدهتوانین لهخولى پێنجهمدا ئیش لهسهر یهکخستنهوهى هێزهکانى پێشمهرگه بکهین تا ببینه  خاوهنى هێزێکى نیشتمانى بۆ بهرگرى کردن لهخاکى کوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار