ورده‌کاریی یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کانى هه‌رێم

یاساکه‌ حه‌وت جار له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه‌ هه‌موارکراوه‌ته‌وه‌

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ههرێمى کوردستان بهپێی یاسایهک ههڵبژاردنى پهرلهمان ئهنجامدهدات که تائێستا حهوت جار ههموارکراوهتهوه و ههر جارهى گۆڕانکارى لهچهند ماددهیهکدا کراوه یان چهند ماددهیهک لابراون و مادهى نوێی بۆ زیادکراوه.

بڕیاره ههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستان له 30ى ئهم مانگهدا ئهنجامبدرێت و بنکهکانى دهنگدان لهکاتژمێر ههشتى بهیانى تا شهشى ئێواره کراوه دهبن بهڕووى دهنگدهراندا، ههڵبژاردنهکه بهپێی یاسایهکى تایبهت بهڕێوهدهچێت که پهرلهمان پهسهندیکردووه.

یاساى ههڵبژاردنى پهرلهمان لهنیسانى 1992 لهلایهن بهرهى کوردستانى ئهوکاتهوه دهرکرا، وهک ئامادهکارییهک بۆ ههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستان که له 19ى ئایارى 1992 ئهنجامدرا که حهوت قهواره بهشدارییان تێداکرد.

یاساکه له 66 مادده پێکهاتووهو تاساڵى 2013 حهوت جار ههموارکراوهتهوه.

 بهپێی ماددهى یهکهمى یاساکهى 1992 پهرلهمان له 100 ئهندام پێکدێت لهسهر بنهماى تهرخانکردنى یهک کورسی بۆ ههر 30 ههزار کهسێک، ئهم خاڵهى یاساکه له ساڵى 2004 ههموارکرایهوهو کورسییهکانى پهرلهمان زیادکرا بۆ 111 کورسی.

سیستمى ههڵبژاردن

بهپێی دوایین ههموارى یاساکه، ههڵبژاردنى پهرلهمان به دهنگدانى نهێنى و ڕاستهوخۆ، بهپێی سیستمى لیستى کراوهى سنوردار ئهنجامدهدرێت، لهکاتێکدا لهیاساکهى بهرهى کوردستانیدا ئاماژه دراوه بهوهى ههڵبژاردن بهلیستى داخراو بهڕێوهدهچێت.

لهسیستمى کراوهى سنوردار، دهنگدهر دهتوانێت دهنگ به قهواره و کاندیدهکانیش بدات، بهپێچهوانهى لیستى داخراوهوه که دهنگدهر تهنها دهنگى به قهوارهکان دهدات و دواتر کاندیدهکانیش بهپێی ریزبهندی ههڵدهبژێردرێن.

سیستمى کراوهى سنوردار بهیهکێک لهو سیستمانه دادهنرێت که زیاتر رهچاوى خواستى دهنگدهرى تێداکراوه بهوپێیهى بهئارهزوى خۆى دهتوانێت دهنگ بهکاندیدهکان بدات و کاندیدهکانیش دهتوانن بهو شێوهیەى دهیانهوێت ههوڵى راکێشانى دهنگدهران بدهن بهلاى خۆیاندا.

کاندیدهکان

بهپێی ماددهى سێیهم و چوارهمى یاساى ههڵبژاردن، نابێت ئهندامێتى پهرلهمان و فهرمانبهرى گشتى پێکهوه کۆبکرێنهوه، ههر فهرمانبهرێکى گشتى که بووه ئهندامى پهرلهمان له رۆژى دهستبهکاربوونیهوه بهوازهێنهر لهفهرمانگهکهى دادهنرێت.

بهپێی بڕگهیهکى دیکهى ماددهکه، نابێت ئهندامێتى پهرلهمان و ئهندامێتى ئهنجومهنێکى دیکهى ههرێم پێکهوه کۆبکرێنهوه، پێویسته ئهندامانى پهرلهمان لهماوهى ههشت رۆژى دواى راگهیاندنى ئهنجامى ههڵبژاردن یهکێک لهو دوو ئهنجومهنه ههڵبژێرێت.

سهرپهرشتیکردنى ههڵبژاردن

بهپێی ماددهى شهشهمى یاساى ههڵبژاردنى پهرلهمان، کۆمسیۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردن و راپرسی ههرێم سهرپهرشتى ههڵبژاردن دهکات و بۆی ههیه پهیڕهو رێنماییهکانى خۆى بهسهر ههڵبژاردنهکاندا جێبهجێ بکات.

ههر بهپێی ئهو ماددهیه، دهستهیهکى دادوهرى له دادگاى پێداچونهوهى ههرێمى کوردستان، له سێ دادوهر پێکدههێنرێت بۆ سهیرکردنى ئهو تانانهى لهلایهن دهستهى ههڵبژاردن یان قهوارهو کاندیدهکانهوه لهسهر کۆمسیۆن تۆمارکراوهو بڕیارهکانى دهستهکهش بنهبڕ دهبن.

بهپێی ماددهى ههشتهمیش، لیژنهى مهرکهزى ههڵبژاردن، بهسهرۆکایهتى دادوهرێک یان جێگرى داواکارى گشتى یان یاساناسێک، نوێنهرێک لهههر لیستێک پێکدههێنرێت.

ناوچهکانى ههڵبژاردن

بهپێی ماددهى نۆیهمى یاساى ههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستان، ههرێمى کوردستان بهیهک بازنهى دهنگدان دادهنرێت، دابهش دهکرێت بهسهر چهند سهنتهرێکى دهنگداندا.

بهو پێیه دهنگدهرانى ههر چوار پارێزگاکهى ههرێمى کوردستان (ههولێر، سلێمانى، دهۆک، ههڵهبجه) جگه له کاندیدانى پارێزگاکهى خۆیان دهتوانن دهنگ بهکاندیدانى ههر پارێزگایهکى دیکه بدهن و کاندیدهکانیش دهتوانن بهشێوهیهک بانگهشه بکهن که لهههر چوار پارێزگاکهوه دهنگدهر بهلاى خۆیاندا رابکێشن.

ئهو شێوازه پێچهوانهى ههڵبژاردنهکانى پهرلهمانى عێراقه، که لهو ههڵبژاردنهدا عێراق بهسهر 18 بازنهدا دابهشکرابوو، لیستهکان دهبوو بۆ ههر پارێزگایهک کاندیدى تایبهت دیارى بکهن و دهنگدهران دهیانتوانى تهنها دهنگ بهو کاندیدانه بدهن که لهپارێزگاکهیاندا کاندیدکراوه لهلایهن قهوارهکانهوه.

کاتى ههڵبژاردن

بهپێی ماددهى دوانزهیهمى یاساى ههڵبژاردن، وادهى ههڵبژاردن لهماوهى 15 رۆژدا لهبهروارى کۆتایی هاتنى وادهى پهرلهمان دیاریدهکرێت، یان ئهگهر پهرلهمان بڕیارى ههڵوهشاندنهوهى خۆى بدات. دیاریکردنى کاتى ههڵبژاردن بهبڕیارى سهرۆکى ههرێم دهبێت.

بهڵام کۆتایی ساڵى رابردوو ئهو دهسهڵاتهی سهرۆکى ههرێم درا به سهرۆکى ئهنجومهنى وهزیران، که ههر ئهویش وادهى ههڵبژاردنى پهرلهمانى له 30ى ئهیلولى ئهمساڵدا دیاریکرد.

دهنگدهران و کاندیدهکان

بهپێی ماددهى پانزهیهمى یاساى ههڵبژاردن، تۆمارى دهنگدهران لهلایهن کۆمسیۆنهوه ئاماده دهکرێت و بهسهر ناوهندهکانى ههڵبژاردندا دابهشدهکرێت.

یاساکه چهند مهرجێکى بۆ دهنگدهران دیاریکردووه که بریتین لهوهى، هاوڵاتى ههرێمى کوردستان بێت، تهمهنى 18 ساڵى تهواوکردبێت.

ههر لهو ماددهیهدا مهرجهکانى کاندیدهکان دانراوه کهتهمهنى گهیشتبێته 25 ساڵ، هاوڵاتى ههرێم بێت، بهتاوانێک سزا نهدرابێت بهجۆرێک له رهوشت و ئادابى گشتى و دهستپاکى لایدابێت، بهکوشتن و دزى سزا نهدرابێت.

بانگهشهى ههڵبژاردن

بهپێی ماددهى 24ى یاساى ههڵبژاردن، بانگهشهى ههڵبژاردن بهسنورى یاساو سیستمى گشتى و ئادابدا ئازاده، بهمهرجێک کۆمسیۆنى ههڵبژاردنهکان دهرفهتى یهکسانى بانگهشه بۆ سهرجهم لیستهکان بڕهخسێنێت.

ههر بهپێی ئهو ماددهیه، بهکارهێنانى دامودهزگاو موڵکى گشتى لهلایهن لیستهکانهوه بۆ بانگهشهى ههڵبژاردن قهدهغهیهو کۆمسیۆنیش ئهو شوێنانه دیاریدهکات کهبانگهشهیان تێدا قهدهغهیهو نابێت کاندیدو قهوارهکان یان لهڕێگهى کهسانى دیکهوه له رۆژى دهنگداندا بانگهشه بکهن.

باس لهوهشکراوه، قهدهغهیه پاڵێوراوهکان ههر ریکلامێکى ههڵبژاردن بکهن که دهنگدهران ههڵبخهڵهتێنێت یان گزییان لێبکات، یان شێوازى بریندارکردنى ههست و جوێنى تێدا بێت.

ژنان

بهپێی ماددهى 22ى یاساى ههڵبژاردنهکانى پهرلهمانى کوردستان، پێویسته قهوارهکانى بهشدار لهههڵبژاردن له لیستى کاندیدهکانیاندا رهچاوى رێژهى ژنان بکهن بهجۆرێک لهسهدا 30 له ژمارهى کاندیدهکانیان کهمتر نهبێت.

کۆتاکان

بهپێی ماددهى 36ى یاساى ههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستان، لهکۆى 111 کورسی، 11 کورسی بۆ کۆتاکان تهرخانکراوه، پێنج کورسی بۆ پێکهاتهى کلدان و سریان ئاشور، پێنج کورسی بۆ تورکمان، یهک کورسی بۆ ئهرمهن.

بهپێی ئهو ماددهیه، پاڵێوراوانى ئهو پێکهاتانه کێبڕکێ لهسهر ئهو کورسییانه دهکهن و کۆى دهنگه دروستهکانى قهوارهکانى پێکهاتهکان دابهشدهکرێت بهسهر ژمارهى ئهو کورسیانهى بۆ پێکهاتهکان دیاریکراوه، بۆ دهرهێنانى تێکڕاى ههڵبژاردن.

 جیاکردنهوهى دهنگهکان

بهپێی یاساى ههڵبژاردن، کۆى گشتى دهنگه دروستهکان دابهشدهکرێت بهسهر ژمارهى کورسییهکاندا بۆ دهرکردنى تێکڕاى ههڵبژاردن و پاشان بهدابهشکردنى ژمارهى دهنگى قهوارهکان بهسهر تێکڕاى ههڵبژاردندا کورسییهکان بهسهر لیسته براوهکاندا دابهشدهکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار