ئەمریكا؛ داوەكەی سەددام بۆ ئێران دەنێتەوە
ئێران ناچارە نەوتو پارە بلۆك كراوەكانی بەخۆراك ئاڵوگۆڕ پێبكات
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سزا بانكییەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران دەسەڵاتی ئەو وڵاتەی بێهیوا كردووە تەنانەت لەو پارە بلۆككراوانەشی كە ئازاد دەكرێن چونكە تەنها لە كڕینی خۆراك و دەرمان بەكاردەهێنرێت ئەوەش وای كردوە ئێران پەنابەرێتە بەر ئاڵوگوڕی راستەوخۆی نەوتەكەی بەرامبەر بە خۆراك.
لە ماوەی رابردوودا ئەمریكا رەزامەندیی دەربڕی بۆ ئەوەی عێراق بڕێك لە قەرزەكانی غاز و كارەبای بە ئێران رادەست بكات، بەڵام تەنها دوای چەند رۆژێك بەرپرسانی بەغداد رایانگەیاند كۆماری ئیسلامی ناتوانێت پارەكانی لە بانكی بازرگانیی وڵاتەكە بە دۆلار رابكێشت و داواتریش ئەمریكا وردەكاریی مەرجەكانی بۆ ئازادكردنی ئەو قەرزانە راگەیاند.
ئەمریكا رایگەیاند؛ قەرزەكانی غاز و كارەبای ئێران تەنها دەبێت بە مەبەستی مرۆیی و كڕینی خۆراك و دەرمان و ئەو شتانە بەكاربهێنرێت كە سزاكانی واشنتۆن نەیگرتونەتەوە.
ئێران بەهۆی ئەو جۆرە لە سزایانەی واشنتۆنەوە پەنای بۆ ئاڵوگۆڕی نەوتەكەی بردوە لەگەڵ هەندێك وڵاتی وەك پاكستان و سریلانكا و چەند وڵاتێكی ئەمریكای لاتین.
رۆژنامەی (ئیعتیماد) سەر بە باڵی ریفۆرمخوازی كۆماری ئیسلامی ئاماژەی بەوە كردوە هەنگاوی نەوت لە بەرامبەر خۆراك داوێكی دوژمنكارانەیە كە رەنگە بەرپرسانی ئێران بە هەڵە بكەونە ئەو داوەوە هاوشێوەی ئەوەی بەرامبەر بە رژێمی سەددام حسێن لە عێراق كرا و هەر ئەوەش روخانی رژێمی بەعس و سەدام حسێنی لێكەوتەوە.
تەنانەت قەرزەكانی عێراقیش چونكە كراوە بە دینار تەنها دەتوانێت لەو وڵاتەد
نەوت لەبەرامبەر ئامێری بیناسازیی و چا
ئێران كە بەهۆی سزا نێودەوڵەتییەكانەوە ناتوانێت قەرزەكانی بە شێوەیەكی «كاش و نەختینەیی» وەرگرێتەوە و بیخاتە سەر ئەژمارە بانكییەكانی بە ناچاری نەوتەكەی بە چایی ئاڵوگۆڕ پێكردوە و وڵاتی سریلانكا كە 250 ملیۆن دۆلاری پاڕەی كڕینی نەوتی ئێران قەرزارە بڕیاری داوە بە رێككەوتنێكی دوولایەنە مانگانە بە بەهای پێنج ملیۆن دۆلار چایی رەوانەی ئێران بكات.
بڕیارە سریلانكا لە ماوەی 48 مانگدا و لە بەرامبەر 250 ملیۆن دۆلاردا مانگانە بە بەهای پێنج ملیۆن دۆلار چا رەوانە دەكات، بەڵام لە ئێستادا ئەو بڕە چایە بۆ كەمتر لە دوو ملیۆن دۆلار لە مانگێكدا كەمی كردوە.
ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) ئاشكرای كردوە؛ بەهۆی بەرنامە موشەكی و ئەتۆمییەكەی كۆماری ئیسلامی ژمارەیەك سزای نێودەوڵەتیی دژی ئێران سەپێنراوە كە رەوانەكردنی پارەی بۆ سەر ئەژمارە بانكییەكانی ئەو وڵاتە راگرتوە و ئێران بە ناچاریی داهاتی فرۆشی نەوتەكەی بە كاڵا ئاڵوگۆڕ پێدەكات و لە ساڵی 2021 سریلانكا و ئێران رێككەوتون لەسەر ئاڵوگۆڕی نەوت بەرامبەر چایی.
لە دوای سریلانكا، كۆماری ئیسلامی سەرقاڵی رێككەوتنێكە بۆ ئاڵوگۆڕی نەوتەكەی لەگەڵ وڵاتی پاكستان و بڕیارە لە بەرامبەر نەوتدا، ماددە وشكە خۆراكییەكان و ئامێر و كەرەستەی بیناسازیی لە پاكستان وەرگرێت.
جواد ئەوجی، وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاندوە؛ لەگەڵ ژمارەیەك وڵاتی جیهان رێككەوتنیان كردوە بۆ ئەوەی نەوتیان بۆ رەوانە بكرێت و لە بەرامبەردا شتومەك و كاڵای خۆراكیی بۆ ئێران رەوانە بكرێتەوە.
ئێران پێش سزا نێودەوڵەتییەكانی ساڵی 2018، رۆژانە زیاتر لە دوو ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوتی بە شێوەی فەرمی رەوانەی بازاڕەكان كردوە بەڵام لە ئێستادا بە شێوازی نهێنی و بە ناوی وڵاتانی دیكەوە بڕێك لە نەوتەكەی لە بازاڕەكانی جیهاندا ساخ دەكاتەوە.
ئێران پارەكانی بە دۆلار دەست ناكەوێتەوە
بە پێی ئەو سزایانەی ئەمریكا دژی ئێران سەپاندویەتی تەنانەت ئەگەر واشنتۆن رەزامەندیی بۆ ئازادكردنی پارەكانی لە وڵاتان دەربڕێت ئەوا تەنها دەتوانرێت بە دراوی فەرمیی ئەو وڵاتەی كە پارەكانی تێدا ئازاد كراوە تەنها خۆراك و دەرمان بكڕێ.
لە ماوەی رابردودا ئەمریكا رایگەیاند بڕی نزیكەی سێ ملیار دۆلار لە پارەی قەرزەكانی غاز و كارەبای عێراقی بۆ ئێران بە مەرج ئازاد كراوە و ئەو پارانە دەبێت تەنها بۆ بوارە مرۆییەكان و ئەو بوارانەی سزا نەیگرتونەتەوە بەكار بهێنرێت.
دوای چەند رۆژێك ئەحمەد موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند؛ وەزارەتەكەیان سەرجەم قەرزەكانی كڕینی غاز لە ئێرانی رادەستی بانكی بازگانیی عێران (TBI) كردوە، بەڵام بەهۆی سزاكانی ئەمریكا ناتوانرێت ئەو بڕە پارەیە بچێتە سەر ئەژمارە بانكییەكانی ئێران.
بەرپرسانی ئێران ئاماژەیان بەوە كردبوو كە لەو قەرزانە تەنها دوو ملیار و 700 ملیۆن دۆلاری فرۆشتنی غاز بە عێراق ئازاد كراوە، چونكە بە پێی لێدوانی ئەو بەرپرسانە، عێراق زیاتر لە 11 ملیار دۆلار قەرزاری كارەبا و غازی لایە و ئەگەر ئەو قەرزە رادەست نەكرێت ئەوا گرێبەستی فرۆشتنی رۆژانە 50 ملیۆن مەتر سیجا غاز بە عێراق نوێ ناكرێتەوە.
میتو میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ نزیكەی سێ ملیار دۆلاری بلۆككراوی ئێران لە عێراق ئازاد كراوە و سیاسەتی واشنتۆن لە ئاست بەغداد و تاران گۆڕانكاریی بەسەردا نەهاتووە و ئیدارەی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی جۆ بایدن بەردەوام دەبێت لە جێبەجێكردنی سزاكان دژی ئێران و لەو چوارچێوەیەشدا ئەو پارانەی لە عێراق ئازاد كراون تەنها دەبێت بۆ بوارە مرۆییەكان بەكاربهێنرێت.
بەوتەی میلەر: لە ساڵی 2018 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ژمارەیەك لێخۆشبون لە سزاكانی بە راوێژ لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەكە (كۆنگرێس) بۆ عێراق دەركردووە بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە بتوانێت تێچووی كڕین یان دابینكردنی كارەبا لە ئێران بخاتە سەر ئەژمارێكی بانكیی.