عێراق رەتیدەکاتەوە مانگانە بە نرخى بانکى ناوەندى پارە بە هاوڵاتییانى بەغداد بفرۆشێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دارایی عێراق رەتیکردەوە  مانگانە بڕی هەزار دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندیی بەهەر هاوڵاتییەکی شاری بەغدا بفرۆشێت .

ئەمڕۆ شەممە،  عێراق ژمارەیەک ڕێکاری جیاجیای گرتۆتە بەر بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار لە بازاڕەکاندا ولەم پەیوەندەدالە میدیاکانی عێراق بەناوی نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویانکردەوە کە  وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە؛ مانگانە بڕى 1000 دۆلار بەنرخی بانکی ناوەندی بەهاوڵاتییانی شاری بەغداد دەفرۆشرێت .

وەزارەت دارایی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا رەتیکردوەتەوە کە تاوەکو ئێستا رێنمایی لەو جۆرەیان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێگەیشتبێت.

ئەمەشلەکاتێکدایە کە تەنها لە ماوەی  هەفتەى رابردودا، بانکى ناوەندى زیاتر لە ملیارێک دۆلارى خستوەتە بازاڕەکانەوە زۆرترین بڕیش کە خستویەتییەڕو زیاتر لە 212 ملیۆن دۆلار بوە.

تا ئێستاش بەهاى دۆلار لە بازاڕەکانى ئاڵوگۆڕى دراو لە عێراق و هەرێمى کوردستان بە ناجێگیریی و بەرزى ماوەتەوە و لە سەروى 150 هەزار دینارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت و بۆ ئەمڕۆش بەهاى 100 دۆلارى ئەمەریکى لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان بەرامبەر بە 152.550 هەزار دینارە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار