له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان 296 پارتی عێرقی كێبڕكێ ده‌كه‌ن
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، كۆی ئه‌و هاوپه‌یمانی و لایه‌نانه‌ی ئاشكرا كرد كه به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌كه‌ن .
عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی الشرق لاوسط وتی: "كۆی ئه‌و پارتانه‌ی له هۆبه‌ی پارته‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه، گه‌یشتووه به 296 پارت و 50 هاوپه‌یمانی سیاسی، ئه‌مه پێش یه‌ك رۆژ له داخستنی ناو تۆماركردن كه بڕیاره به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ده‌رگای خۆتۆماركردن دابخرێت"
هاوکات عیماد جەمیل پێشبینی ئه‌وه ده‌كات "ماوه‌ی ناو تۆماركردن بۆ كاتێكی دی درێژبكرێته‌وه".
باسی لەوەشکردوە "198 پارتی مۆڵه‌تدراو له‌و 296 پارته، له چوارچێوه‌ی 50 هاوپه‌یمانیدا، به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن، 98 پارتی دیكه به ته‌نها به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن و 63 پارتی دی هێشتا چاوه‌ڕێی ناو تۆماركردن ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا "كۆمسیۆن ئه‌مڕۆ دانیشتنێكی نائاسایی سازده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی تۆماركردنی هاوپه‌یمانه‌تییه‌كان بدات یا نه‌یدات".
ژمارەی هاوپەیمانییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق:
بەغدا: 18 هاوپەیمانی
ئەنبار: 17 هاوپەیمانی
بەسرە: 16 هاوپەیمانی
نەینەوا: 16 هاوپەیمانی
کەرکووک: 16 هاوپەیمانی
واست: 15 هاوپەیمانی
بابل: 14 هاوپەیمانی
موسەننا: 14 هاوپەیمانی
کەربەلا: 14 هاوپەیمانی
زیقار: 13 هاوپەیمانی
قادسیە: 13 هاوپەیمانی
دیالە: 11 هاوپەیمانی
نەجەف: 11 هاوپەیمانی
میسان: 10 هاوپەیمانی
سەلاحەدین: 10 هاوپەیمانی
بڕیارە رۆژی 18-12-2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بکرێت.